ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

فرانکی دی یۆنگ: ئەمە گەندەڵییە

Yariga App

یاریگا –

فرانکی دی یۆنگ توڕەیی خۆی بەرامبەر ئەو وێنانە نیشاندا کە لە کاتی رەتکردنەوەی گۆڵەکەی پاو کوبارسی لە تەلەفیزیۆن نیشاندراوە.

شکستە قورسەکەی یاریی چوونی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، لێدانی قورس بوو بۆ بارسێلۆنا. لەنێو ژووری خۆگۆڕینی بارسا توڕەییەکی زۆر بەرامبەر رەتکردنەوەی گۆڵەکەی پاو کوبارسی هەیە.

بڕیارەکە لەلایەن جوان مارتینێز مونێرا’ـی ناوبژیوان، دوای تێپەڕینی زیاتر لە 6 خولەک بەسەر پێداچوونەوەی ڤار لەلایەن پابلۆ گۆنزالێز فورتێس درا، بەهۆی ئەوەی سیستمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە کاتی شیکردنەوەی گۆڵەکەدا لەکار کەوتبوو و بە دەست هێڵەکانی ئۆفسایدیان کێشا.

توڕەیی بارسێلۆنا؛ سكاڵایەكی فەرمی ئاڕاستەی ناوبژیوان دەكرێت


یەکێک لەو یاریزانانەی توڕەیی نیشاندا، فرانکی دی یۆنگ بوو. لە کاتی قسەکردن بۆ میدیاکان لەنێو یاریگا، ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە ئاماژەی بەوەدا بە هیچ شێوەیەک ئۆفساید نەبوو و گومانی لە پشت بەستن بە وێنەکانی تەلەفیزیۆن هەیە.

دی یۆنگ گووتی:

دواتر وێنەکانم بینی و بە روونی دەتوانیت ببینیت کە ئۆفساید نەبوو. لەو وێنانەی لە تەلەفیزیۆن نیشاندرا، ناتوانین ساتی بەرکەوتنی تۆپەکە ببینیت، دواتر وێنەیەکی دیکە دەبینیت کە فێرمین شووت و بەرگریکارەکە مەترێک لە پشت لیڤاندۆڤسکییە. پێم وایە ئەمە شتێکی نامۆیە.
مارتینێز مونێرا شتێکی وەهای لەدەست نایەت چونکە ئەویش چاوەڕێ دەکات، وێنە و ڤیدیۆی لەبەردەست نییە، بەڵام ڤار لەبەردەستییەتی. ئەو وێنەیەی من بینیم، ئەگەر ژیریی دەستکرد نەبێت و وێنەیەکی راستەقینە بێت، ئەمە گەندەڵییە چونکە زۆر روونە.


لەنێو بارسێلۆنا توڕەییەکی زۆر هەیە چونکە سیستمی نیمچە ئۆتۆماتیکی ئۆفساید بەکار نەهات. بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەکە ئێستا بڕیاریداوە سکاڵایەکی فەرمی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی (RFEF) بکات.

توڕەیی بارسێلۆنا؛ سكاڵایەكی فەرمی ئاڕاستەی ناوبژیوان دەكرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button