ئینگلتەراگرنگترین

سۆلشایەر: ڕاشفۆرد لە ڕۆناڵدۆ و ڕۆنی باشترە

یاریگا- ڕاهێنەری یانەی مانچستەر ینایتد سۆلشایەر باسی ئاستی ڕاشفۆرد دەكات دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم كۆتاییانە لەگەڵ یانەكە پێشكەشی كرد.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاهێنەرە نەرویجیەكە دەلێت: “لە هەمان ئاستی ڕۆناڵدۆ و ڕۆنیدایە كاتێك ئەوانیش لە تەمەنی ئەمدابوون، ئەو تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە، بەڵام توانایەكی زۆری هەیە. هەندێك كات چەند شتێك دەكات كەوا هەست ناكەی تەمەنی ٢١ ساڵە.”

هەروەها زیاتری ووت: “كاتێك سەیری ژمارەكانی دەكەیت كە لەگەڵ یانەكە هەیەتی دەڵێیت بێگومان لە پێش كریستیانۆ و ڕۆنییەوەیە لە زوو گەشتنی بە یاری ژمارە ١٥٠ ، سەبارەت بەوەی ئایا دەتوانێت بگاتە هەمان ئاستی ڕۆناڵدۆ و ڕۆنی ووتی بێگومان ، دەتوانێت ببێت بە  یاریزانێكی نایابی جیهانی.”

ڕاهێنەرەكە لە كۆتایی قسەكانیدا ووتی: “كاتێك گۆڵ تۆمار دەكەیت ، زیاتر متمانەت بە خۆت دەبیت و یانەكەت زیاتر متمانەت پێدەكات.”

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close