ئینگلتەراگرنگترین

ئاڕنە سڵۆت: سەرنەکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ قبووڵکراو نییە

Yariga App

یاریگا –

ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، دان بەوە دادەنێت سەرنەکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ مایەی قبووڵکردن نییە.

پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ ئەم وەرزە پلەی شەشەمی خولەکەی گرتووە و مەترسی سەرنەکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی لێ دەکرێت.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر سەندرلاند، راهێنەرە هۆڵەندییەکە باسی لە ئەگەری سەرنەکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ کرد و رایگەیاند لە چامپیۆنزلیگ بەشدار نەبین ناتوانین گرێبەستی گەورەش بکەین، هەروەها ئەم وەرزەی بە قورسترین ماوە ناوبرد لە کاروانی راهێنەرایەتی خۆیدا.

ئاڕنە سڵۆت

ئەگەر بۆ چامپیۆنزلیگ سەرنەکەوین، وەرزەکەمان قبووڵکراو نابێت، ئەم وەرزە سەختترین وەرزی ژیانی راهێنەرایەتیمە.

رێدز لە هاوینی رابردوو مێرکاتۆیەکی سەرقاڵی هەبوو و بڕی 450 ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزانان خەرجکرد، سەرباری ئەوەش ئێستا یانەکە لە کەوتووەتە نێو گێژاوی سەرنەکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ، تەنانەت مەترسی سەرنەکەوتن بۆ یۆرۆپالیگیشی لەسەرە.

سەرەڕای دۆخی سەختی یانەکە، سڵۆت گەشبینە بە پێکهاتەی یانەکە و رایگەیاند هێشتا دەرفەت ماوە ئەم وەرزەیان رزگار بکەن.

ئەم وەرزە پڕ ئاڵەنگاری بووە، بەڵام دەبینم یاریزانەکان چەند بەرەوپێشدەچن و هێشتا دەرفەتمان لەبەردەمە شتێکی تایبەت بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button