
یاریگا –
شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵد میوانداریی مانچێستەر سیتی کرد، لە یارییەکی دراماتیکی و لە کاتی زیادکراودا ئێرلینگ هاڵاند تاڵاوی شکستێکی دیکەی بە قورگی رێدزدا کرد.
لیڤەرپووڵ لەم وەرزە بەدەست کۆمەڵێک کێشەوە دەناڵێت؛ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس ئاماری ئەو یانانەی پرێمەرلیگی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین جار لە کاتی زیادکراو گۆڵیان لێ کراوە و لیڤەرپوول پێشەنگی گرتووە کە بە چوار گۆڵ زۆرترین رێژەی لەسەر تۆمارکراوە.
And we’re only in February 😳⏱️ pic.twitter.com/VazetYJcmv
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) February 9, 2026
بەرامبەر مان سیتی لیڤەرپوول تاوەکوو خولەکی 83 بە گۆڵێک لە پێشەوە بوو، بەڵام وەک چەندین جاری دیکە یانەکە لە خولی زیادکراو گۆڵی لێ کرا و نەیتوانی سوود لە یاریگا و هاندەرانی خۆی وەربگرێت.
لیڤەرپوول بەهۆی شکستەکەی شەوی رابردوو دابەزییە شەشەمی ریزبەندی، هێشتا چەندین یاریی قورس لەبەردەم یانەکەدا ماوە و مەترسی سەرنەکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ لێ دەکرد.



