ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا گرنگی بە ئەستێرەیەکی بەرگریی مانچێستەر یونایتد دەدات

شەیتانەسوورەکان نایانەوێت بیفرۆشن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئاگادارە کە ئەستێرەکەی هێڵی بەرگریان لەلایەن بارسێلۆنا گرنگی پێدەدرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کۆت ئۆفساید، بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی لیساندرۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی دەدات. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە دۆخێکی باشدایە و ئەمەش سەرنجی بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی دیکەی راکێشاوە.

بەهۆی کۆتاییهاتنی گریبەستەکەی لە هاوینی 2027، گومانەکان لە داهاتووی یاریزانەکە و مانەوەی لە ئۆڵد ترافۆرد زیادیکردووە.


چەند سەرچاوەیەکی دیکە نزیک لە مانچێستەر یونایتد ئاماژە بەوە دەکەن کە نیازی یانەکە بەرامبەر مارتینێز روون و ئاشکرایە. بەرگریکارەکە بۆ فرۆشتن نییە.

یەکێکی دیکە لە سەرچاوەکان دەڵێت بێگومان مانچستەر یونایتد یاریزانەکە نافرۆشێت و پێشبینی دەکرێت لە داهاتووییەکی نزیکدا گفتوگۆی جدی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکات، بەڵام ئەوانەی نزیکن لە بارسێلۆنا گومانیان لەو راستییە هەیە و پێیان وایە ئەگەر نرخێکی گونجاوی پێبدرێت ئەگەری روودانی گرێبەستەکە هەیە.

نرخی لیساندرۆ بەگوێرەی ترانسفەرمارکێت نزیکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام زۆرینەی سەرچاوەکان دەڵێن نرخی داواکراوی نافەرمی لەلایەن شەیتانەسوورەکانەوە لە دەوروبەری 55 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button