ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی سێ ئەستێرەی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەیە لە هاویندا دەستبەرداری سێ ئەستێرەی گەورەی یانەکەی ببێت.

ماڵپەری فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنا بە مەبەستی سەقامگیرکردنی دۆخی دارایی یانەکە و پابەندبوون بە یاساکانی یاریی خاوێن لە هاویندا ئامادەیە بیر لەو گرێبەستانە بکاتەوە کە بۆ دەستبەرداربوون لە رافینیا، دانی ئۆمۆ و ژووڵ کۆندێ پێشکەشیدەکرێن.

دانی ئۆلمۆ و ژووڵ کۆندێ

هەر سێ یاریزانەکە، کەسایەتی سەرەکی سیستەمەکەی هانزی فلیکی راهێنەری یانەکەن، بەڵام بلوگرانا بەهۆی پێویستی دارایی ئامادەیە قوربانی بە ئەستێرەکانی بدات، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە بارسێلۆنا لە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە کوندێ بفرۆشێت، هەروەها پێکانە بەردەوامەکانی دانی ئۆمۆ وای لە یانەکە کردووە بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە و ئەگەر ئۆفەرێکیان بە بەهای نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشبکرێت ئەوا دەستبەرداری ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکەیان دەبن.

رافینی

سەرچاوە ئیسپانییەکە لە بابەتی فرۆشتنی رافینیا قسەی جیاوازتری کردووە و دەڵێت بارسێلۆنا تەنیا لە یەک ئەگەردا دەستبەرداری ئەستێرە بەڕازیلییەکەیان دەبن؛ ئەگەر ئۆفەرێکیان بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button