ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V سەندرلاند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ لە یارییەكی قورسدا رووبەڕووی سەندرلاند دەبێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری سەندرلاند بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

لەم وەرزەدا لە كۆی 24 یاریی شازدە یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 53 خال پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

لە بەرامبەردا سەندرلاند كە ئەم وەرزە گەڕایەوە پرێمەرلیگ ئاستێكی نموونەیی پێشكەش دەكات.

لە كۆی 24 یاریی نۆ یاریی براوە بووە نۆ یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ بوكایۆ ساكا، میكێل مێرینیۆ و ئۆدیگارد رووبەڕووی سەندرلاند دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا سەندرلاند بە بێ چاكا، تراوری و تاڵبی رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

كالافیۆری، سالیبا، گابریێل، تیمبەر

زوبیمێندی، رایس

مادویكی، هاڤێرتز، ترۆسارد

خیسۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سەندرلاند

رۆیفس

هۆم، بالارد، موكیلی، ئالدێرتی، رینێڵدۆ

دیارا، سەدیقی، تاڵبی، لێ فی

برۆبێی

بابەتی زیاتر

Back to top button