کوردستان

دوو راهێنەر لە خولی نایابی کوردستان دەستیان لەکارکێشایەوە

بۆ جاری دووەمە راهێنەری قەڵادزێ وازهێنانی خۆی رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

دوو راهێنەر لە خولی نایابی کوردستان نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشی کارگێڕی یانەکانیان کردووە و چاوەڕێی وەڵامن.

دوای تەواوبوونی یارییەکانی گەڕی 14ـی خولی نایابی کوردستان، دوو راهێنەر وازهێنانیان لە ئەرکەکانیان راگەیاند، مەولود رەمەزان، راهێنەری پیشەسازی دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئاکرێ، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی کردووە و داوایکردووە راهێنەرێکی دیکە جێگای بگرێتەوە.

ئەم وەرزە پیشەسازی 14 یاریی کردووە، سێ سەرکەوتن و سێ یەکسان بوون و هەشت شکستی هەیە، 12 خاڵیان کۆکردۆتەو و لە ریزبەندی 11ـی خولەکە دێن.

هێمن عەبدولڕەحمان، راهێنەری قەڵادزێ دوای شکستەکەیان لە دێڕبی راپەڕین بەرامبەر قەڵادزێ دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی کارگێڕی یانەکە کردووە، جاری دووەمە ئەم وەرزە راهێنەرەکە واز دەهێنێت و جاری یەکەم کارگێڕی یانەکە رەتیان کردەوە دەستبەرداری بن و بڕیاریاندا بەردەوام بێت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کارگێڕی قەڵادزێ ئەمجارە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی راهێنەرەکە قبوڵ دەکات و راهێنەرێکی دیکە لە شوێنی هێمن عەبدولڕەحمان دەستبەکار دەبێت.

قەڵادزێ لە 14 یارییدا سێ سەرکەوتن و پێنج یەکسان بوون و شەش شکستی هەیە، بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button