عێراقکوردستان

بۆ یارییەکەی بەرامبەر کارەبا، دهۆک توانای یاریزانێکی کاریگەری بۆ گەڕایەوە

سەعد ناتق: چاکبوونەوەم لە پێکان ئاسان نەبوو

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکەی بەرامبەر کارەبا، دهۆک یاریزانێکی کاریگەری لە پێکان چاکبۆتەوە و ئەستێرەیەکی دیکەی بۆ یارییەکە لە دەستداوە.

لە گەڕی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەینی ( 6ـی شووباتی 2026 ) کاتژمێر 3ـی ئێوارە دهۆک لە یاریگای نەجەف رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، دوای زیاتر لە مانگێک دابڕان بە هۆی پێکانەوە، جارێکی دیکە سەعد ناتق دەگەڕێتەوە بۆ بەرگریکردن لە درێسی دهۆک و بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، لە هەمان کاتدا بە هۆی پێکانەوە لە توانای هاڕوون ئەحمەدی ئەستێرەی تیپەکەی بێبەش دەبێت.

سەعد ناتق، دەربارەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکە و ئامادەکاریی یاریزانەکان بۆ یارییەکە رایگەیاند:

چاکبوونەوەم لە پێکانەکە ئاسان نەبوو، هەوڵێکی زۆردرا بۆ ئەوەی خێرا بگەڕێمەوە یارییکردن، هیوادارم بتوانم لەگەڵ دهۆک لە بەرزترین ئاستی خۆمدا بم، کارەبا تیپێکی باشە، پێویستە یارییەکە بە وریاییەوە بکەین، یاریزانەکانیش ئامادەین بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکەین.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری هەڵۆکانی چیا دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

رووبەڕووبوونەوەی کارەبا جیاوازە، چونکە لە ئێستادا ئەو تیپە چەند یاریزانێکی ئاست بەرزی گواستۆتەوە ریزەکانی، هیوادارم یاریزانەکان لە رۆژی خۆیاندا بن و بتوانن سەرکەوتن تۆمار بکەن، هەماهەنگی باش لە نێوان یاریزانەکانم دروست بووە تایبەت ئەو یاریزانانەی لە گواستنەوەی زستانە هاتوون.

دهۆک 25 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 10ـی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی بەرامبەر مووسڵ یاریی دەکات، کارەبا 11 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button