ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی ئالباسێتێ لاپۆرتا شەرمەزار دەکەن

نێگرێیرا بهێنە ناوەوە

Yariga App

یاریگا –

لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شا، بارسێلۆنا بووە میوانی ئالباسێتێ و گواردیۆلا شەرمەزارکرا.

ئالباسێتێ کە لالیگا 2 یاری دەکات و ئێستا لە پلەی دوازدەیەم دێت، سوپڕایزی ئەم وەرزەی جامی شا بوو و چەند یانەیەکی لالیگای لە پاڵەوانێتییەکە دوورخستەوە، لەنێوانێشیان ریال مەدریدی مەزن.

ئالباسێتی توانی لێگانێس، سێلتا ڤیگۆ و ریال مەدرید لە جامەکە بکاتە دەرەوە و باڵادەستی بەسەریاندا بنوێنێت.

ئالباسێتێ – ریال مەدرید

لە چارەکی کۆتایی جامەکە ئالباسێتێ رووبەرووی بارسێلۆنای تۆقێنەر بووەوە، ئەگەرچی بەرامبەر بلاوگرانا شکستیان هێنا، بەڵام ئاستەنگی زۆریان بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دروستکرد و تاوەکوو دوایین ساتەکانی یارییەکە لەپێناو بردنە جەنگان.

لە یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا هاندەرانی ئالباسێتێ لە خولەکی 82، 500 یۆرۆی ساختەیان فرێدەدایە یاریگاوە، کە وێنەی خۆسێ ماریا ئێنریکێز نێگرێیرای لەسەربوو و هاواریان دەکرد: “نێگرێیرا بهێنە ناوەوە، لاپۆرتا، نێگرێیرا بهێنە ناوەوە”.

ئەو هوتافەی هاندەرانی ئالباسێتێ پەیوەستە بە کەیسی گەندەڵی نێگرێیرا، کە تێیدا بارسێلۆنا ە پێدانی 7.3 ملیۆن یۆرۆ بە نێگرێیرا لەنێوان ساڵانی 200-2018 تۆمەتبارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button