
یاریگا –
عوسمان دێمبێلێ، هێرشبەری فەڕەنسی، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان داوای کردووە مووچەکەی دوو هێندە زیاد بکرێت بەڵام سانجێرمان ئامادە نییە ئەو داواکارییە جێبەجێ بکات.
سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە ئەو ناکۆکییەی نێوان پاریس و یانەکە بە دەرفەت دەزانێت و ئامادەن دێمبێلێ بکەنە خاوەن زۆرترین مووچە لە مێژووی تۆپی پێدا.
ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان هەفتەی رابردوو لە بەرنامەیەکی کەناڵ+ بەڕوونی ئاشکرایکرد ئامادە نین مووچەی ساڵانەی عوسمان دێمبێلێ بۆ دوو هێندە زیاد بکەن.
عوسمان دێمبێلێ ئەفسانەی پاریس سانجێرمانە، وەکوو یاریزان و وەکوو کەسێک رێزێکی زۆرم بۆی هەیە، بەڵام بەرژەوەندی یانەکە لەپێش بەرژەوەندی هەمووانە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئێستا دێمبێلێ گرنگی بە ئۆفەری سعوودیەکان نادات، دەیەوێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان ریکبکەوێت و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
هێرشبەرە فەڕەنسییەکە تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ سانجێرمان هەیە، ئەمەش کاتێکی زۆری پێدەبەخشێت تاوەکوو بە ئارامی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات.
هاوکات مارکا روونیکردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی دێمبێلێ نەکراوە، یاریزانەکەش بیر لە جێهێشتنی پاریس ناکاتەوە و سەرنجی تەنیا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی.



