Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

شیکاریی ڤار؛ لە یارییەکەی رایۆ ڤایێکانۆ ناوبژیوان ستەمی لە ریال مەدرید کردووە

کاتی زیادکراو کەمبووە

Yariga App

یاریگا – ئارچیڤۆ ڤار

ریال مەدرید سێ خاڵی لە کاتی زیادکراو بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ بەدەستهێنا.

ریاڵ مەدرید لە خولەکی 97 لێدانێکی سزای بۆ گیرا و مشتومڕێکی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە. ناوبژیوان 9 خولەک کاتی زیادکراوی بەخشی و یارییەکە لە 97 خولەکیش زیاتر تێپەڕی، ئەمەش بەرهەڵستییەکی زۆری لەلایەن رایۆ ڤایێکانۆ و هاندەرانی لێکەوتەوە.

ئەم شیکارییەی گێمی دووەم نیشانی دەدات، چەندێک کات لە گێمی دووەم بەفیڕۆچووە و ئاخۆ ناوبژیوان زیادەڕەوی لە کاتی زیادکراودا کردووە یان کەمتری بەخشیوە. بۆ ئەوەی لێی تێبگەیت، دەبێت هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵیدا بڕۆیت.

لە گێمی دووەم چەندێک کات بەفیڕۆچوو؟

گێمی دووەم بە گۆڵی رایۆ ڤایێکانۆ دەستیپێکرد، کە دێ فروتۆس لە خولەکی 48 تۆماریکرد. بەشێوەیەکی ئاسایی ئاهەنگ گێڕان و گەڕانەوەی یاریزانەکان بۆ پێگەی خۆیان کەمێک لە خولەکێک زیاتری پێدەچێت. ناوبژیوان هەمیشە رێک 1 خولەک زیاد دەکات.

لە خولەکی 54 پێداچوونەوەی ڤار هەبوو بۆ ئەگەر لێدانێکی سزا لەسەر ڤینیسیۆس. لەگەڵ ئەم پێداچوونەوەیە گۆڕانکاریش ئەنجامدرا، بۆ ئەم بارودۆخە یارییەکە بۆ ماوەی خولەک و نیوێک وەستا.

لە خولەکی 57 باتالای گۆڵپارێزی رایۆ بە ئاشکرا لە لێدانی گۆڵ کاتی بەفیڕۆدا. ناوبژیوان بەزارەکی ئاگاداری کردەوە و 30 چرکەیان بەفیڕۆدا. دوو خولەک دواتر و لە خولەکی 59، گۆڕانکاریی ئەنجامدرا و 30 چرکەی دیکەش بەفیڕۆچوو.

لە خولەکی 68 بەرییەککەوتن لەنێوان دانی سێبایۆس و ئالڤارۆ گارسیا روویدا. ناوبژیوان ئاگاداریدا کە هەردوو یاریزان پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی هەیە. لەم نێوانەشدا بۆ ماوەی 2 خولەکی تەواو یارییەکە وەستا.

لە خولەکی 76 هەردوو یانە جارێکی دیکە گۆڕانکاریان ئەنجامدا. یەک خولەکی دیکەش یارییەکە وەستا.

لە خولەکی 79 باتالیا جارێکی دیکە لێدانی گۆڵی بۆ ماوەی 30 چرکە درێژکردەوە، ئاگادارکردنەوەیەکی نوێی لەلایەن ناوبژیوانەوە وەرگرت. خولەکێک دواتر و لە خولەکی 80 پاسێ کیس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. ئەم رووداوە و کارتی سوور خولەکێک و 20 چرکەی بەفیڕۆدا.

لە خولەکی 81 دۆخەکە ئاڵۆزتربوو، ناڕەزایی دژی باتالیا هەبوو بەهۆی ئەوەی چەند جارێک ئاگادارکراوەتەوە لە بەفیڕۆنەدانی کات. هەروەها جارێکی دیکە گۆڕانکاریی کرا و مشتومڕ لەنێوان ڤینیسیۆس و ئیلیاس ئاخۆماش روویدا. لەنێو هەموو ئەمانەدا یارییەکە بۆ ماوەی 2 خولەکی دیکە وەستا.

لە کۆتاییدا لەنێوان خولەکی 84 و 87، باتالا جارێکی دیکە لە دوو لێدانی گۆڵی بەدوای یەکدا کاتی بەفیڕۆدا، بە خەمڵاندنی 30 چرکە بۆ هەر یەکێکیان دەکاتە خولەکێکی دیکە کات بەفیڕۆدان.

بەگشتی زیاتر لە 11 خولەک لە گێمی دووەمدا بەفیڕۆچوو

ئەگەر هەموو ئەم رووداوانە زیاد بکەین بەبێ وەستانە بچووک و کەمەکانی وەکو کارتی زەرد، کۆی گشتی کاتی بەفیڕۆچووی گێمی دووەم نزیکەی 11 خولەک 20 چرکەیە. ناوبژیوان 9 خولەکی زیادکرد، ئەم زیادکردنە نەوەک تەنیا دروست بوو، بەڵکوو لە کاتی بەفیڕۆچووی راستەقینەش کەمتر بوو. گرتنی لێدانە سزاکە لە خولەکی 97 درەنگ نەبوو، چونکە دەکرا کاتە زیادکراوەکە بەبێ هیچ بەرهەڵستییەک تاوەکوو 100 خولەک درێژ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button