
یاریگا –
دوای رەخنەکانی پۆڵ سکۆڵز، ئارتێتا تیمەکەی بە چێژبەخشترین تیمی ئەوروپا ناودەبات.
هەفتەی رابردوو پۆڵ سکۆڵز، ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەگەر ئارسیناڵ پرێمەرلیگ بباتەوە دەبێتە خراپترین تیم کە نازناوەکە بەدەست بهێنێت و بە تیمێکی زۆر بێزارکەر ناوزەندی کردن.

میکێل ئارتێتا لۆ کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بەو بۆچوونەی پۆڵ سکۆڵز پێکەنی و دووپاتیکردەوە کە ئەوان چێژبەخشترین تیمی ئەوروپان.
سکۆڵز لە قسەکانی ئاماژەی بەوەدا کە چوار یاریزانەکەی پێشەوەی ئارسیناڵ لەم وەرزە گۆڵی کەمیان کردووە و تەنیا پشت بە تۆپی وەستاو دەبەستن. ڤیکتۆر یۆکێرێش گۆڵکاری یانەکەیە لە پرێمەرلیگ بە 6 گۆڵ و ئارسیناڵیش 17 گۆڵی لە رێگەی تۆپی وەستاوەوە کردووە.
ئارتێتا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی پێش یارییەکەی چێڵسی لە پێشکۆتایی کاراباو کەپ گووتی:
من تەواو پێچەوانەی ئەوەم بیستووە، لە تەواوی ئەوروپا دەڵێن ئێمە چێژبەخشترین تیمی ئەوروپاین،
زۆرترین گۆڵ، زۆرترین کلین شیت، زۆرترین ئەوە…بۆیە رەنگە من سەرچاوەی جیاوازم هەبێت.
پرسیار لە راهێنەرەکە کرا، کە ئەگەر وایە بۆچی لەو شێوەیە لەسەر یانەکە هەیە، ئارتێتاش لە وەڵامدا گووتی: “نازانم، نازانم کێ وادەڵێت. تۆ ناوی تەواو و ئادرێس و ئیمەیڵم پێبڵێ رەنگە بتوانین باسی بکەین، بەڵام من دەتوانم کتێبێکی گەورە لە خەڵکی دیکەت پێبدەم.”



