
یاریگا –
وۆڵڤز بۆ پڕکردنەوەی شوێنی یۆرگن ستراند لارسن هێرشبەرێکی ساوسامپتنی کردووەتە ئامانج.
دەیڤد ئۆرنشتاین ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە کە وۆڵڤز ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئادەم ئارمسترۆنگی هێرشبەری ساوسامپتن کردووە و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی ستراند لارسن.
🚨 Wolverhampton Wanderers expected to reach agreement with Southampton for Adam Armstrong. Proposal submitted by #WWFC worth £7m + £2m achievable add-ons; anticipated #SaintsFC will accept & 28yo striker now in line to replace Strand Larsen @TheAthleticFC https://t.co/S6yKPCYF4v
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 1, 2026
ئۆفەری وۆڵڤز بەهاکەی 7 ملیۆن پاوەندە لەگەڵ 2 ملیۆنی دیکە وەکو پاداشت، کە بەدەستهێنانی ئاسان بێت و پێشبینی دەکرێت بە زووترین کات بگەنە رێککەوتن و هێرشبەرە 28 ساڵییەکە پەیوەندی بە وۆڵڤز بکات.
ئارمسترۆنگ ئەم وەرزە لەگەڵ ساوسامپتن بەشداریی 32 یاریی کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی دروستکردووە.
گرێبەستی یاریزانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ ساوسامپتن لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت و تاوەکوو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە.



