Loading...
عێراقکوردستان

عەبدولغەنی شەهد: بە شێوازێکی تایبەت رووبەڕووی قاسم دەبینەوە

دهۆک ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی قاسم کۆتایی پێهێنا

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە نەجەف ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاسم کۆتایی پێهێنا، راهێنەری تیپەکەش باسی شێوازێکی تایبەت دەکات بۆ یارییەکە.

لە گەڕی 16ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یەک شەممە ( 1ـی شووباتی 2026 ) دهۆک لە یاریگای نەجەف کاتژمێر 3ـی ئێوارە بەرامبەر قاسم یاریی دەکات، پاشەنگ عەبدوڵا بە هۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکات، سەعد ناتقی بەرگریکاریش دوای چاکبوونەوەی لە پێکان گەڕاوەتەوە مەشقەکان و بەشداریکردنی لە یارییەکە بۆ بڕیاری راهێنەر دەگەڕێتەوە.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک باسی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە کرد و گووتی:

 بە هۆی ماندووبوونی یاریزانەکان زیاتر هەوڵمانداوە لە رووی جەستەییەوە ئامادەکارییان بۆ بکەین، یارییەکە گرینگی تایبەتی هەیە و ئاسان نیە، هەر بۆیە تەواوی پلانەکانمان بە گەڕ دەخەین و بە شێوازێکی تایبەت یاریی دەکەین بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنین، پێویستە 90 خولەکی یارییەکە تەواو سەرنج بدەین تاوەکو بتوانین یاریگا کۆنتڕۆڵ بکەین.

دهۆک 22 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 11 دێت، یاریی داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، قاسم خراپترین یانەی خولەکە یە و بە یەک خاڵ لە ریزبەندی 20ـو کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button