Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

هه‌ولێر له‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و مەترسیی گه‌وره‌ی لەسەرە

به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌غدا دوو خاڵی له‌ ده‌ستدا

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستپێكێکی بەهێز و تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی گەورە کە یانەی هەولێری گەیاندە لوتکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئێستا یانەکە بە قۆناخێکی مەترسیدار و پاشەکشەیەکی چاوەڕواننەکراودا تێدەپەڕێت.

کوڕانی قەڵا و منارە لە چوار گەڕی رابردوودا نەیانتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک تۆمار بکەن، ئەمەش وایکرد لوتکەی ریزبەندی چۆڵ بکەن و ئێستا مەترسی ئەوەیان لەسەرە پلەی دووەمیش لەدەست بدەن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غدا به‌ گۆلێك یه‌كسانبوو

شیکاریی ژمارەیی چوار یاریی رابردوو:

یانەی هەولێر لە چوار تاقیکردنەوەی رابردوودا بەرامبەر یانەکانی (زەورا، تەڵەبە، کەرخ، و ئەمانەی بەغدا) کەوتووە و ئامارەکانی بەم شێوەیەن:

  • خاڵە کۆکراوەکان: تەنیا 2خاڵ لە کۆی 12 خاڵی بەردەست (دوو یەکسانبوون و دوو شکست).

  • گۆڵی تۆمارکراو: هێرشبەرانی هەولێر تەنیا دوو  گۆڵیان تۆمارکردووە (تێکڕای نیو گۆڵ بۆ هەر یارییەک)، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی هێڵی هێرشبەری نیشان دەدات.

  • گۆڵلێکراو: تۆڕی گۆڵی هەولێر 5 جار هەژێنراوە، کە لە سەرجەم یارییەکاندا گۆڵیان لێکراوە و نەیانتوانیوە “کلین شیت” بپارێزن.

لە لوتکەوە بۆ مەترسیی پلەی سێیەم

هەولێر کە تا چەند هەفتەیەک پێش ئێستا پێشەنگی خولەکە بوو، لە گەڕی رابردوودا بە فەرمی لوتکەی لەدەستدا. بەهۆی ئەم زنجیرە ئەنجامە خراپە، ئێستا یانەکە لە پلەی دووەمدایە و هەڕەشەی جددی لەسەرە؛ چونکە رکابەرەکانی بە جیاوازییەکی کەم لە دوایەوەن و ئەگەر لە هەفتەی داهاتووشدا نەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا دوور نییە بۆ پلەی سێیەم یان چوارەم پاشەکشە بکات.

تاقیکردنەوەی داهاتوو

چاوەکان هەمووی لەسەر یاریی داهاتووی هەولێرە بەرانبەر یانەی نەفت لە 5ـی شوباتی 2026. ئەم یارییە بۆ هەولێر تەنیا سێ خاڵ نییە، بەڵکو یاریی گەڕانەوەی متمانەیە، شکست یان یەکسانبوون لەم یارییەدا، رەنگە هەولێر بە یەکجاری لە بازنەی کێبڕکێی ناسناوەکە دوور بخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button