Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ڤیرتز وردەكارییەكان ئاشكرا دەكات؛ دوای پەیوەندییەكی ڤان دایک و پەیامێكی سەڵاح بڕیاریداوە

ڤیرتز لە دیمانەیەكی دوور و درێژدا باس لە زۆر بابەت دەكات

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وردەكارییەكانی ژیانی تۆپی پێی خۆی ئاشكرا كرد و گەورەترین ئامانجی ژیانی وەرزشی ئاشكرا كرد.

ڤیرتز لە هاوینی 2025 لە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزن بە بەهای 125 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكی دوور و درێژدا لەگەڵ بی بی سی، باس لە ئاستەنگەكانی خۆی و گونجاندن لەگەڵ هاوڕێكانی دەكات.

پێش ئەوەی لیڤەرپوول هەڵبژێرم، ڤێرجیڵ ڤان دایک پەیوەندی پێوە كردم و محەمەد سەڵاح پەیامێكی بۆ ناردم، ئەوان فشاریان لێنەكرد كە پەیوەندی بە رێدزەوە بكەم، بەڵام تەنیا هەوڵیاندەدا هەستێكی ئەرێنیم پێبدەن دەربارەی ئەم یانەیە.

زۆر پەرۆش بووم كە پەیوەندیم بە لیڤەرپوولەوە كرد، هیوادار بووم راستەوخۆ سەركەوتن بەدەستبهێنم، بەڵام شتەكە بەوشێوەیە نەبوو.

تەنیا دەبوو متمانە بە خۆم بهێڵمەوە و باوەڕم بە تواناكانم هەبێت، لە كۆتاییدا شتەكان باشتر دەبن، چونكە لە ئەڵمانیا ئاستێكی نایابم پێشكەشكرد شتەكە تەنیا تۆپی پێیە و بەوشێوەیە جیاواز نییە.

هەمیشە ئاسان نەبووە لە نێو یاریگا متمانە بەخۆبوونم بپارێزم، بەڵام پێموایە توانیومە بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا بكەم، ئەوانەی دەوروبەرم زۆر یارمەتیدەرم بوون.

هوگۆ ئێكیتیكی سەرسامی كرد، چونكە نەمدەزانی یاریزانێكی زۆر باشە بەو رادەیە، یارییكردن لەگەڵیدا زۆر بەچێژە، ئەو یاریزانێكی گەورەیە لە جوڵەكانت لە یاریگا تێدەگات.

ڤیرتز دووپاتیكردەوە حەز لە بەسەربردنی كاتە بەتاڵەكانی لەگەڵ دۆمینیک سۆبۆسلای و میلۆش كێركێز دەكات، حەز لە یارییە ئەلیكترۆنیەكان دەكات. هیوادارە نازناوی جامی جیهانی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button