
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 24 پرێمەرلیگ، لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی هەولێر لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24 پرێمەرلیگ.
پڕفایلی یاریی

لیدز یونایتد لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 23 یاریی شەش یاریی بردووەتەوە ، هەشت یاریی یەكسان بووە و نۆ یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا گەنەرز لە كۆی 23 یاریی 15یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیدز یونایتد بە بێ ئێن مێخا، بیوۆل و دانیال جەیمس رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
لەبەرامبەردا گەنەرز بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لیدز یونایتد ئامادەیە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیدز یونایتد
دارلۆو
رۆدۆن، ستروجیک، بارناو، بیوۆل
گروڤ، ئاپمادو، جەستن، ستاچ
ئارانسن، كاڵڤێرت لوین
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
كالافیۆری، سالیبا، گابریێل، تیمبەر
ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس
ساكا، خیسۆس، ترۆسارد



