سبەی زینچێنکۆ پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی دەکات

یاریگا –
ئۆلیکساندەر زینچێنکۆ ئارسیناڵ جێدەهێڵێت و سبەی گرێبەست لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ دەکات.
یاریزانە ئۆکراینیەکە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە وەک پیشەگەر لە ئەوروپا یاریی دەکات و دیارترین قۆناخیشی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بوو لە 2016-2022، بەڵام چەندجارێک بەخواستن نێردرایە دەرەوە تا لە ساڵی 2022 بە بڕی 32 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سبەی یاریزانە 29 ساڵیەکە گەشتی هۆڵەندا دەکات بەمەبەستی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئایاکس.
زینچێکۆ ئەزموونی یاریکردنی لەو وڵاتە هەیە. بەوپێیەی پێشتر بەخواستن بۆ یانەکانی ئایندهۆڤن و ماوەیەکیش بۆ یانەی ئایندهۆڤنی پلە B یاریکردووە.
رۆمانۆ بەشێک لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی نێوان بەرگریکارە چەپەکە و ئایاکس ئاشکراکردووە کە گواستنەوەی بۆ خولی هۆڵەندی ئەمجارە هەمیشەیی و بەهاکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان پەیوەستە بە ئەنجامەکانی ئایاکس، کە زیاتر چامپیۆنزلیگ وەک پێوەر وەرگیراوە.
🚨🇺🇦 Oleksandr Zinchenko will fly to Amsterdam on Friday to sign in as new Ajax player.
Deal becomes permanent from Arsenal for €1.5m fee plus add-ons linked to UCL. pic.twitter.com/7wXuyIDuUe
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 29, 2026



