Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پاریس سانجێرمان داهاتووی لویس ئێنریکێ یەکلاییدەکاتەوە و یوڤێنتوس لە گواستنەوەی هێرشبەرێک نزیکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی راندڵ کۆلۆ موانی، هێرشبەری فەڕەنسی چڕکردووەتەوە و تۆتنهامیش دەیەوێت فان فیلیپ ماتێتا بکاتە شوێنگرەوەی – دەیلی مەیڵ

جۆشوا زێرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی یەکێکی لە بژاردەکانی یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری بێت – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە ئامادەکاری دەکات بە ئۆفەرێکی خەیاڵی عوسمان دێمبێلێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەرەو خولی رۆشن بگوازێتەوە – سکای سپۆرتس

پاریس سانجێرمان گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لویس ئێنریکێی دەستپێکردووە، کە گرێبەسەکەی ئێستای لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت – لو پاریزیان

چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ ئارەزوی کێنان یەڵدز، هێرشبەری یوڤێنتوس دەکەن، بەڵام لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە نزیکە – سکای ئەڵمانیا

ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لیۆن گۆرێتزکا واژۆ بکات، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بەسەردەچێت و بیر لە ئۆفەرەکە دەکاتەوە – سکای ئەڵمانیا

فیۆرێنتینا سەبارەت بە گواستنەوەی کایڵ وۆڵکەر و سۆنگۆتو ماگاسا پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کردووە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

بۆرنمس لەگەڵ ئینتەر میلان گفتوگۆی گواستنەوەی لویس ئێنریکێ، هێرشبەری بەڕازیلی دەکات – تۆک سپۆرت

جێسی لینگارد لەگەڵ چەند یانەیەکی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لە گفتوگۆدایە – دەیلی مەیڵ

ریڤەر پلەیت بۆ گواستنەوەی کێندری پاز، هێرشبەری 18 ساڵان لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتن – فابریزۆ رۆمانۆ

ئەیسی میلان دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی رادو دراگوسین، بەرگریکاری تۆتنهام، کە ناپۆلی و رۆماش چاویان لەسەرییەتی – کاوت ئۆفساید

بابەتی زیاتر

Back to top button