ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهدەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین
پێکانی پاتریک دۆرگو مانچێستەر یونایتد ناچار دەکات هێرشبەرێک بگوازێتەوە
هێرشبەرێکی لاو دەگوازێتەوە

یاریگا –
بەهۆی پێکانی پاتریک دۆرگو، مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی محەمەد قادر مێیتێ، هێرشبەری رێن دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گاردیان، شەیتانە سوورەکان بە ناچاری و بەهۆی کەمبوونەوەی بژاردەکانی هێڵی هێرشبەریان دەچێتە نێو بازاڕی گواستنەوە، چونکە دۆرگو بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دووردەکەوێتەوە.
رۆژنامە بەریتانییەکە نووسیویەتی، محەمەد قادر مێیتێ، هێرشبەری یانەی رێن بووەتە ئامانجی یانەکە، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە.

رۆژنامەکە دەشڵێت، شەیتانە سوورەکان پەیوەندی لەگەڵ یاریزانە فەڕەنسییەکە بەستووە و بەجدی بیر لە گواستنەوەی دەکەنەوە.
هێرشبەرە تەمەن 18 بەهارییەکە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، 32 یاریی بۆ رێن کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 ئەسیستی دروستکردووە.



