بەپەلە؛ شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 دیاریکرا
لە ئەوروپا دەبێت

یاریگا –
بەهۆی رووداوەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا شوێنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 یەکلایی بووەوە.
پێگەی ئاڕ ئێم سی بڵاویکردووەتەوە کە رافایل لۆزان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی شاهانەی ئیسپانیا رایگەیاندووە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2030 لە ئیسپانیا دەکرێت.
رافایل لۆزان لەبارەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030؛
لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا چەند شتیکمان بینی کە زیان بە تۆپی پێی جیهان دەگەیەنن، ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرفراوان ئامادەکاری کردووە و نیشانیداوە کە دەتوانێت پاڵەوانییەتی گەورە بەڕێوەببات بۆیە یاریی کۆتایی لێرە دەبێت.
La finale de la Coupe du monde 2030 aura lieu en Espagnehttps://t.co/dABuU33b4v
— RMC Sport (@RMCsport) January 27, 2026
بەهۆی ئەوەی ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب میوانداریی مۆندیالی 2030 دەکەن، یەکێک لە رووداوە گرنگەکان دیاریکردنی شوێنی یاریی کۆتایی دەبێت.
زۆرینە یارییەکانی مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا ئەنجام دەدرێن بەوپێیەی لە کۆی 20 یاریگا کە یارییەکانی تێدا بەڕێوەدەچن، 11 یاریگایان لە ئیسپانیا دەبن، لە پۆرتوگال سێ یاری و لە مەغریبیش شەش یاریگا دیاریکراون.
مەغریب و ئیسپانیا پاڵێوراوبوون بۆ میواندارییکردنی یاریی کۆتایی، بەڵام بەهۆی ئەو رووداوانەی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا روویدا، بڕیاردرا یاریی کۆتایی لە ئیسپانیا ئەنجام بدرێت بەبێ ئەوەی یاریگاکە دیاری بکرێت.



