دوایین پەرەسەندن؛ یانەی لیڤەرپووڵ دەستبەرداری ئاندرو رۆبێرتسن دەبێت؟

یاریگا –
یانەی تۆتنهام لە گواستنەوەی ئاندرو رۆبێرتسن، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی لیڤەرپووڵ نزیکبووەتەوە.
بەرگریکارە سکۆتلەندییەکە لە هاوین گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز بەسەردەچێت.
لەگەڵ هاتنی میلۆش کێرکێز، بووە بژاردەی یەکەمی ئاڕنە سڵۆت بۆ باڵی چەپی بەرگری و رۆڵی رۆبێرستن کەمکرایەوە، بە جۆرێک کە لەم وەرزەدا تەنیا لە چوار یاریدا بە سەرەکی بەشداریکردووە.

تۆڕی سکای سپۆرتس، ئەوەی ئاشکردووە کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی 2026، بەرگریکارە 31 ساڵانییەکە تێگەیشتووە تێگەیشتووە کە دەبێت ئاڵەنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە تاوەکو جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەی بکاتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، لیڤەپووڵ ئارەزوو دەکات لەپای ئەو خزمەتەی لە ساڵی 2017ـەوە بە یانەکەی کردووە، رێز لە بڕیاری بەرگریکارەکەی بگرێت، بەڵام رۆیشتنی ناوبراو گورزێکی گەورە دەبێت بۆ پێکهاتەکەی ئاڕنە سڵۆت.
پێکانە درێژخایەنەکەی جیۆڤانی لیۆنی، کۆنۆر برادلی بژاردەکانی هێڵی بەرگری کەمکردەوە و بەڕێکردنی رۆبێرستن تەنیا کێرکێز وەک یاریزانی باڵی چەپی بەرگری دەهێڵێتەوە، بەوپێیەی کۆنستانتینۆس سیمیکاس بە خواستن لە رۆما یاری دەکات.
سەرچاوەکە دەشڵێت، لیڤەرپووڵ لە مێرکاتۆی زستانەدا نیازی نییە گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا، ئەوەش بەو واتایە دێت رێدز پێویستە سیمیکاس لە رۆما بهێنێتەوە یاخود پشت بە جۆی گۆمێس ببەستێت.
بەرگریکارە 31 ساڵانییەکە، ماوەی هەشت ساڵ و نیوە بەرگریی لە قەڵای ئانفێڵد دەکات، لەو ماوەیەدا هەشت نازناوی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە، لەنێویاندا چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگێک، هەروەها لەکۆی 362 بەشداریی یاری، 12 گۆڵی کردووە و 68 ئەسیستی دروستکردووە.



