لیڤەرپووڵ ئارەزووی گواستنەوەی بەرگریکارێکی تۆتنهام دەکات

یاریگا –
یانەی لیڤەرپووڵ چاوی بڕیوەتە ڤان دێ ڤێن، بەرگریکاری یانەی تۆتنهام و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی دەکات.
بەگوێرەی هەواڵیکی تۆڕی سکای سپۆرتس، رێدز بە چری هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەدات و دەیەوێت لە گاستنەوەی هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی سپێرز کردووە، لەوکاتەوە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی یانەکە بووە، بەڵام بەهۆی نادڵیایی لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بووەتە جێی سەرنجی یانەکانی دیکە و چەند یانەیەک گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە لیڤەرپووڵ چاودێری دۆخەکە دەکات، چونکە ڤان دی ڤێن تا ئێستا ویستی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەرنەبڕیوە، ئەگەر دۆخەکە هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە، چاوەڕواندەکرێت لیڤەرپووڵ لە هاویندا بە ئۆفەرێک تۆتنهام تاقیبکەنەوە.



