
یاریگا –
بەڵگەی نوێ لەسەر کەیسە پڕ مشتومڕەکەی شەقامی وەرزشی ئیسپانیا “کەیسی تێوەگلانی بارسێلۆنا لە بەرتیلدان بە نێگرێرا” بڵاوکرایەوە.
ماوەی چەند دساڵێکە میدیای ئیسپانی بەجیا و یانەی ریال مەدریدش بە توندی دۆسێیەکیان لە بارسێلۆنا هەڵداوەتەوە کە گوایە ئەو یانە کاتالوونییە لە ماوەی ساڵانی 2001-2018 لە سەردەمی هەرسێ سەرۆک خوان لاپۆرتا دوو خول، ساندرۆ رۆسێل و جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆدا پارەیان بە نێگرێرای جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دابێت. لە ساڵی 2023یش یوێفا لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانی خۆیەوە دەستوەردانی لەو بابەتەدا کرد بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کۆمەڵێک پسوولەی پارەدانیان خستووەتەڕوو کە بارسا لە ماوەی 17 ساڵدا بڕی 8 ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆیان بە نێگرێرا داوە.
سەرچاوەکە باس لەوە دەکات سەرجەم ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن حەوت بانکەوە دراون بە دادگای لێکۆڵینەوە لە شاری بارسێلۆنا، بریتیە لە چەکی پارە، گواستنەوەی پارە و گۆڕینی هەژمار بانکی کە وردەکارییەکانی پارە بردنی تێدا دەردەکەوێت.
لە وردەکاریی راپۆرتەکەدا هاتووە کە تۆمارەکان ئەوە پیشان دەدەن مانگانە 24ی چەکی پارەدان لەلایەن بارسێلۆنا دەرکراوە بۆ کۆمپانیای Nilsad SA کە نێگرێرا خاوەندارێتی دەکات. ئەوە و هەروەها بڕی 19 هەزار یۆرۆ لە ناردنی پارە لە هەژمارەکانی خودی نێگرێرا، کوڕەکەی، سکرتێرەکەی و یاریدەرێکی ناوبژیوان “لایمەن” دەرکەوتووە.
راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە هەندێ لە پسوولەکان بابەتی زۆر سەیری تێدایە. بە نموونەی یەکێک لە چەکە بانکیەکان کە مێژووەکەی بۆ مانگی نۆڤێمبەری ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە، پسوولەیەکی 60 هەزار یۆرۆییە لە بەرامبەر پاکەتی ئالۆڤێرادا بووە. هەر ئەوکاتیش لەو بارەیەوە پرسیار لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئەو وەختەی بارسا کرابوو، بەڵام وتبووی “راستگۆبم، هیچ نازانم دەربارەی ئەو پسوولەیە”.
🚨 NOVEDADES en el CASO NEGREIRA 🚨
💴 Estos son los RECIBOS de los PAGOS del BARÇA a la empresa del exvicepresidente de los árbitros.#JUGONES pic.twitter.com/4mMumDF3hI
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) January 21, 2026



