Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

ناسڕ خلێفی هۆشداری دەداتە عوسمان دێمبێڵێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمان گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ عوسمان دێمبێڵێ، هێرشبەری یانەکە دەستپێکردووە و سەرۆکی یانەکە ئاگادارییەک دەداتە یاریزانەکە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاس، لەدوای دریژکردنەوەی گرێبەستی فابیان رویز و ویلیام پاچۆ، یانەکە سەرنجی لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی دێمبێڵێیە، کە لای لویس ئینریکی، راهێنەری یانەکە، نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە فەڕەنسییەکە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکان.

پاریس و بریکاری کارەکانی یاریزانەکە گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە و هەردوولا ئامادەییان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پێشانداوە، بەڵام داخوازییە داراییەکانی یاریزانەکە رەنگە پرۆسەکە پەکبخات.

عوسمان دێمبێڵێ

بەگوێرەی رۆژنامەی لیکیپ ـی فەڕەنسی، عوسمان دەیەوێت مووچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبکرێتەوە، کە رەنگە بگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ بێت.

ناسڕ خلێسی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، لە لێدوانێکیدا بۆ Canal+، کاتێک پرسیاری نوێکردنەوەی دێمبێڵێی لێ دەکرێت بەم جۆرە وەڵام دەداتەوە.

هەمووان دەزانن ئێمە سنوورێکی دیاریکراومان بۆ مووچە هەیە

خلێفی دەشڵێت هەرچەندە عوسمان ئەفسانەیەکی یانەیەکە، بەڵام ناتوانین هیچ یاریزانیک بخەینە سەروو یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button