پریڤیوی یاریی سلاڤیا پراگ V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ بەردەوامیان هەیە و لە یارییەكی دیكەدا سلاڤیا پراگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر سلاڤیا پراگ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

سلاڤیا پراگی چیكی لە كۆی شەش یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە و سێ یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی 34 چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە كۆی شەش یاریی سێ یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سلاڤیا پراگ بە بێ شێڤچێک، جاڤۆرێک و هۆرسكی رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال، گێران تۆرێس، كریستێنسن و گاڤی رووبەڕووی سلاڤیا پراگ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سلاڤیا پراگ
ستانێک
هۆلێش، ڤولچێک، چالۆپێک، زیما
دۆدێئەیرا، مۆسێس، سادیلک، سانیانگ
پرێكۆپ، چاری
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كۆندێ، كوبارسی، ئێریک گارسیا، بالدێ
پێدری، دی یۆنگ
روونی بەرداخچی، لۆپێز، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی



