Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ تامی ئەبراهام دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

تامی ئەبراهام کە ئێستا بەخواستن لە یانەی بێشیکتاشە، نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ و لەو بارەیەشەوە گفتوگۆی پێشکەوتوو ئەنجامدراوە.

ئەبراهامی ئینگلیزی بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2016 لەریزی چێڵسی وڵاتەکەیەوە دەستی بە کاروانی پیشەگەرێتی کرد. بەڵام تا ئێستا درێسی 7 یانەی جیاوازی پۆشیوە. کە ئەوانیش چێڵسی، بریستڵ بەخواستن،سوانزی سیتی بەخواستن ئاستۆن ڤیلا بەخواستن. رۆما لە ساڵی 2021 بە هەمیشەیی گواستیەوە. پاشان هەر بەخواستن لەگەڵ ئەیسی میلان و بێشکتاشی تورکیش دوایین یانەیە درێسی پۆشیوە بەڵام هەر بەخواستن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئاستۆن ڤیلا لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ بێشیکتاش بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو هێرشبەرە.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە رێککەوتنی ڤیێلا لەگەڵ خودی ئەبراهام تەواوبووە ئەوەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە دەرگاکانی گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە کردەوە.

ئێستا گفتوگۆی نێوان دوو یانەکە بەخێرای پێشدەکەوێت، ئەگەرچی هێشتا هیچ شتێک بەتەواوەیی نەبووەتە فەرمی.

ئونای ئێمری کە ئێستا لە پرێمەرلیگ پلەی سێیەمی ریزبەندیە، دەیەوێ بژاردەکانی بەردەستی زیاتربێت بۆ رکابەرێتی کردن لە سەرجەم بەرەکانەوە.، بەتایبەت یانەکە لە یۆرۆپالیگیش چاوی لە ئەنجامی گەورەیە و ئێستا بە هاوبەشی خاڵ (15) لە پلەی سێیەمە، لەگەڵ لیۆنی پێشەنگ و میدلانی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button