
یاریگا –
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بیر لە فرۆشتنی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری سەرەکی یانەکەی دەکاتەوە.
ئالڤارێز لەم وەرزە رێگای گۆڵکردنی ونکردووە، بە جۆرێک لە دوایین 13 یاریی یانەکەی تەنیا یەک گۆڵی کردووە، ئەو گۆڵەش بە لێدانی سزا بووە، هەر بۆیە بەرپرسانی یانەکە بیر لە فرۆشتنی دەکەنەوە و دەیانەوێت بە پارەی فرۆشتنی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە هێرشبەری دیکە بگوازنەوە.
ماڵپەڕی فیچاخێس ئاشکرایکردووە، خولیان سەرەڕای پێشکەشنەکردنی ئاستێکی بەرز لەم وەرزەدا، بەڵام هێشتا چاوی چەندین یانەی پڕێمەرلیگی لەسەرە و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆخی بلانکۆس نرخی یاریزانەکەی بە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە باس لەوە دەکەن کە ئاتلێتێ ئامادەیە بە 100 ملیۆن یۆرۆش دەستبەرداری تواناکانی براوەکەی جامی جیهانی ببێت.
ئالڤارێز لە ساڵی 2024 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد، لە 84 بەشداریی یاری، 40 گۆڵی کردووە و 13 ئەسیستی دروستکردووە.



