پریڤیوی یاریی بۆدۆ گلیمت V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكات و لە یەكەم یارییدا بۆدۆ گلیمتی نەرویجی میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:45 بە كاتی هەولێر بۆدۆ گلیمت لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا شەش یاریی كردووە توانیویەتی چوار یاریی بباتەوە یارییەک دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
بۆدۆ گلیمت لە شەش یارییدا هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی 32ی چامپیۆنزلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بۆدۆ گلیمت بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە.
مانچێستەر سیتی بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان و بە بێ بێرناردۆ سیلڤا، روبن دیاز، ماتیۆس نونێس، نیكۆلاس گۆنزالێز، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ، ساڤیۆ، ئۆسكار، جۆن ستۆنز و كۆڤاسیچ رووبەڕووی بۆدۆ گلیمت دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بۆدۆ گلیمت
خاكین
سۆڤۆڵد، نیڵسن، بۆرتوفت، بۆركان
فیت، ئێفگەن، بێرگ
بلۆمبێرگ، هاوگ، هۆگ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
لویس، خوسانۆڤ، ئاكی، ئایت نوری
رۆدری
فۆدن، شەرقی، رێندێرس، دۆكو
هالاند



