Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام راهێنەرێکی پێشووی دەگەڕێنێتەوە

بژاردەی سەرەکی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام لەم وەرزە بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێپەڕدەبێت و فشارێکی زۆر لەسەر یانەکە دروستبووە.

تۆتنهام لەم وەرزە لەکۆی 22 یاری، تەنها 7 بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندییە، دوایین دۆڕانی یانەکەش بە وێستهام 2-1، هێندەی دیکە فشارەکانی سەر کارگێڕی یانەکەی بۆ دوورخستنەوەی راهێنەر زیاترکرد.

رۆژنامەی سەن لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی یانەی تۆتنهام ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەکە بیر لەوە دەکەنەوە بەر لە یارییەکەی رۆژی سێشيممە بەرامبەر بۆرۆسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ راهێنەرە ئوستوورالییەکە دووربخەنەوە و چەند راهێنەرێکیش بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە پاڵێوراون.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە پاڵێوراوی سەرەکی، ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری پێشووی یانەکەیە.

پۆچێتینیۆ لەگەڵ سپێرس لە 2014 تاوەکو 2019 راهێنەری یانە لەندەنییەکە بوو و گرنگترین دەستکەویشی گەیشتن بوو بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ بوو.

ماوریسیۆ پۆچێتێنیۆ

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا، یەکێکی دیکەیە لەو ناوانەی لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرپرسانی تۆتنهامە، بەڵام بژاردەی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لەپێشترە، چاڤی وەک بژاردەی دووەم و لە ئەگەری رازینەبوونی پۆچێتێنهۆ گرێبەستی پێشکەشدەکات.

چاڤی هێرناندێز

بابەتی زیاتر

Back to top button