Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانەکانی کاریک و گواردیۆلا دوای دێربی مانچێستەر

Yariga App

یاریگا –

دێربی شاری مانچێستەر بە سەرکەوتنی مان یونایتد کۆتایی هات و مایكڵ کاریک لە یەکەم یاریی خۆیدا وەک راهێنەری کاتیی کە دوای دوورخرانەوەی روبن ئامۆریم پۆستەکەی پێدرا، توانی بە ئاست و ئەنجام 2-0 تیمەکەی پێپ گواردیۆلا دووچاری شکست بکات.

کاریک لە ساڵی 2021یش هەر بە کاتی پۆستەکەی لە مان یو وەرگرت ئەوکات ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر لە پۆستەکەی دوورخرابووەوە، بەڵام مایكڵ سەرکەوتووانە یانەکەی بەڕێوەبرد کە یەکەم تاقیکردنەوەی لە چامپیۆنزلیگ بوو بەرامبەر ڤیاڕیاڵ و 2-0 بردنەوەی بەدەستهێنا. دواتریش 3-2 لە ئارسیناڵی بردەوە، پێش ئەوەی راڵف راگنیک بەهەمیشەیی پۆستەکە وەربگرێت.

دوای بردنەوەکەی ئەمشەو کاریک وتی

ئەم بردنەوەیە تووشی شاگەشکەبوونم ناکات. ئەمە تەنها ئەنجامی یارییەکە. بەڵام دەبێ ئەو هەستە ببێتە شتێکی باو بە ئاستێکی لەو شێوەیە.

لە بەرامبەردا پێپ گورادیۆلای راهێنەری سیتیش بەوپەڕی راشکاوانە ئەوەی نەشاردەوە کە شەیتانە سوورەکان لە سیتیزنس باشتر بوونە و وتی

یانە باشترەکە بردیەوە. ئەوان باشتربوون. ئەوان وزەیان هەبوو ئێمە نەمانبوو. لەو ئاستەدا نەبووین کە پێویستبوو بۆ بردنەوەی ئەم یارییە. کە تیمێک باشتبوو لە تیمەکەی تۆ دەبێت قبووڵی بکەیت، بۆیە پیرۆزیان بێت.

بەو بردنەوەیە مان یونایتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە 35 و پلەی پێنجەمی ریزبەندی وەرگرت. هەرچی سیتیە، لە کۆتا پێنج یاریی خۆیاندا لە پرێمەرلیگ تەنها بردنەوەیەکی هەیە. سێ یەکسانبوون و شکستێکیان نووسیویەتەوە، بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، بە هاوبەشی خاڵ لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا کە ئەمەیان یارییەک کەمتری ئەنجامداوە. ئارسیناڵیش 50 خاڵی هەیە و پێشەنگی قۆرخ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button