
یاریگا –
دوای ئەو شۆکە گەورەیەی بەهۆی لەدەستدانی دوو نازناو لە ماوەی چوار رۆژدا جامی سوپەر و جامی شا تووشی ریاڵ مەدرید بووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز پلانی بۆ شۆڕشێکی هاوینە داناوە.
ئامانجی یەکەم: ئێرلینگ هالاند
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سه‌نی بەریتانی، پێرێز پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ رافایێلا پیمێنتا بریکاری هالاند هێشتۆتەوە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا دڕندە نەرویجییەکە بباتە بێرنابیۆ، هالاند خۆشی خەون بە یاریکردن لە ئیسپانیا دەبینێت، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی تاوه‌كو 2034 ده‌بێت.
قوربانیدان بە ڤینیسیۆس
کێشەی گەورە پارەکەیە، گواستنەوەی هالاند پێویستی بە بڕە پارەیەکی خەیاڵییە کە رەنگە 500 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕێنێت.، بۆ دابینکردنی ئەم پارەیە، كارگێری ریاڵ مەدرید ناچارە بڕیارێکی قورس بدات ئه‌ویش فرۆشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆره
راهێنەرە نوێیەکە کێیە؟
جگە لە یاریزان، گەڕان بەدوای راهێنەری نوێش دەستی پێکردووە و پێریز گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێك بكات، به‌ڵام له بڕیاردان له‌سه‌ر بژارده‌كان په‌له‌ناكات و چاوه‌روانی دوای مۆندیالی 2026 ده‌كات و چه‌ند ناوێكیش ده‌ستنیشانكراون له‌وانه؛
ئینزۆ مارێسکا؛ راهێنەرە ئیتاڵییەکە کە بەم دواییە لە چێڵسی دەرکرا وەک بژاردەیەکی باش لە لیستەکەدایە.
یۆرگن کڵۆپ: ناوی هاتووە، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدبوڵ رێگرە.
زەینەدین زێدان: گەڕانەوەی ئەستەمە، چونکە چاوی لە راهێنەرایەتیی فەرەنسایە دوای مۆندیال، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا بۆ دروست بووه ئه‌گه‌ر نه‌گاته رێكه‌وتن بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی ریال مه‌دریده.



