ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئۆلیڤێی گلاسنەر رۆیشتنی خۆی لە کریستاڵ پاڵاس رادەگەیەنێت
ناوی بە مانچێستەر یونایتد بەستراوەتەوە

یاریگا –
بە شێوەیەکی فەرمی ئۆلیڤێی گلاسنەر رادەگەیەنێت لە کۆتایی وەرز یانەکەی بەجێدەهێڵێت.
راهێنەرە ئوستووڕالییەکە ئاشکرایدەکات کە لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە یانەکەی لەو بڕیارە ئاگادارکردووەتەوە و پێی راگەیاندوون کە گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت ئاڵەنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە، بەڵام هەردوولا رێککەوتوون کە ئەم بابەتە بە نهێنی بهێڵنەوە.
بە سەرۆکی یانەکەم گوت کە گرێبەستەکەم درێژناکەمەوە، هەردوولامان وا رێککەوتین کە بە جارێ ئاشکرای نەکەین، بەڵام ئێستا گرنگە بۆ یاریزانان و هاندەران ئاشکرایبکەم
گلاسنەر ماوەی دوو وەرز راهێنەری کریستاڵ پاڵاس بوو و ئێستا ناوی بە یانەی مانچێستەر یونایتد بەستراوە و چاوەڕواندەکرێت لە وەرزی داهاتوودا ئەرکی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان بگرێتەدەست



