Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هاوشێوەی ئەم وەرزە خراپەی مانچێستەر یونایتد تەنها بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەسەریاندا هاتووە!

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامەکانی مانچێستەر یونایتد لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچن کە تەنانەت گۆڕینی راهێنەریش بارە لارەکەی یانەکەی راستنەکردووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا مان یو روبن ئامۆریمی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دوورخستەوە لەکاتێکدا یانەکە تەنها لە کێبڕکێ نێوخۆییەکان لەم وەرزە رکابەرێتی دەکرد ئەوانیش پرێمەرلیگ، جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی کاراباو. ئەمشەو کە دارێن فلێچەر وەک دووەم یاریی بەشێوەی کاتی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی دەکرد، بە دۆڕانی بە بڕایتن 2-1 لە جامی ئینگلتەراش کرایەدەرەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، وەرزێکی دیکە هاوشێوەی ئەم وەرزە کارەساتبارەی مان یونایتد زیاتر لە 115 ساڵ پێش ئێستا روویداوە.

کۆی ئەو یارییانەی مانچێستەر یونایتد تا ئێستا ئەنجامیداوە و ئەو یارییانەشی ماویەتی ئەنجامی بدات، دەکاتە تەنها 40 یاریی بۆ تەواوی وەرزەکە.

سەرچاوەکان نووسیویانە کۆتا جار ئەو یانەیە بە درێژایی وەرزەکە 40 یاریی ئەنجامدابێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە ئەوەش بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە بووە.

لەدوای رۆیشتنی سێر ئالێکس فێرگسنی راهێنەری ئەفسانەیی مانچێستەر یونایتد، زیاتر لە 10 راهێنەر بەشێوەی کاتیی و هەمیشەیی پۆستەکەیان بەڕێوەبردووە بەڵام جگە لە خۆزێ مۆرینیۆ وەرزی 2016/17 کە یۆرۆپالیگی بردەوە، هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە شادکردنەوەی یانەکە بە نازناوە گەورەکان بەتایبەت پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button