Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول پێكانی یاریزانێكی راگەیاند

نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێكانی كۆنۆر برادلی بەرگریكاری ئێرلەندی یانەكەی راگەیاند.

شەوی پێنجشەممە ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

لە خولەكی سێی كاتی زیادكراوی گێمی دووەمدا كۆنۆر برادلی تووشی پێكان دەبێت و گابریێل مارتینێلی بەشێوازێكی دوور لە گیانی وەرزشی مامەڵە لەگەڵ بەرگریكارەكەی رێدز كرد.

>هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس بەیاننامەیەكی دەربارەی برادلی بڵاوكردەوە.

لیڤەرپوول پێكانی كۆنۆر برادلی لە ئەژنۆیدا رادەگەینێت، بەرگریكارەكەی باڵی راست لە یارییەكەی شەوی پێنجشەممە بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێكان بوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت و دواتر چارەسەر وەردەگرێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تایمز، ئەم وەرزە بۆ كۆنۆر برادلی كۆتاییهات و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەكی دیكە بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button