Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لیام رۆسێنیۆر دەیەوێت چێڵسی بکاتە مانچێستەر یونایتدەکەی فێرگسن

متمانەی بە یاریزانە لاوەکانە

Yariga App

یاریگا –

لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری نوێی چێڵسی، دەیەوێت شوێنپێی سێر ئەلێکس فێرگسن هەڵبگرێت و هاوشێوەی ئەو پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستێت.

راهێنەرە 41 ساڵانییەکە، لەدوای رۆیشتنی ئینزۆ مارێسکا، وەک راهێنەری نوێی بلوز دەستنیشانکرا، کە ئێستا یانەکە خاوەن پێکهاتەیەکی پڕ لە یاریزانی گەنجە، و تێکڕای تەمەنی یاریزانە سەرەکییەکانی یانەکە بە 24 ساڵ دەخەمڵێندرێت، بەوەش تیپەکەی لیام دەبێتە گەنجترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

لەکاتێکدا، پێشتر مارێسکا نیگەرانی خۆی لە راهێنەرایەتیکردنی تیپێکی گەنجی لەو جۆرە دەریڕی، بەڵام رۆسێنیۆر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر چارلن ئاتلێتیک، لە جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، رایگەیاند کە دەیەوێت وەک فێرگسن بوێر بێت و متمانە بە یاریزانە لاوەکان ببەخشێت.

لیام بە دەرفەتی دەزانێت و پێیوایە پێکهاتەی ئێستای یانەکەی هاوشێوەی مانچێستەر یونایتدەکەی ساڵی 1992ـی سەردەمی فێرگسن، پڕە لە یاریزانی لاو کە خاوەن توانا و لێهاتووییەکی نایابن و دەتوانن داهاتوویەکی پڕشنگدار بۆ چێڵسی بنیادبنێن.

لەبیرمە سێر ئەلێکس فێرگسن ئەوەندە بوێر بوو کە متمانەی بە شەش بۆ حەوت یاریزانی تەمەن 19 بۆ 21 ساڵان ببەخشێت بۆ بردنەوەی نازناوەکان، ئەوان گەشەیان کرد و نازناو لەدوای نازناویان بردەوە، ئەوەش بەبێ ئەو بوێرییە بەدینەدەهات.

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا، راهێنەرە ئینگلزییەکە، باسی هەریەک لە یاریزانان، کۆڵ پاڵمەر، موسێس کایسیدۆ، ئێنزۆ فێرناندێز و ریس جەیمس کرد و وەک کۆمەڵێک بەهرەمەندی جیهانی ناویبردن، کە هێشتا لە تەمەنی لاوێتییان دان و توانای بەرەوپێشچوونی زیاتریان هەیە.

لیام رۆسێنیۆر

راهێنەرەکەی نوێیەکەی یانەکەی شاری لەندەن ئاماژەی بەوەش دا کە یاریزانانی لاو هەرگیز نابنە رێگر لەبەردەم بردنەوەی نازناوەکان

ئەگەر پێموابووایە بردنەوەی نازناو بەم کۆمەڵە یاریزانە ئەستەمە، ئەوا نەدەهاتمە ئێرە

وەرزی رابردوو، رۆسێنیۆر لەگەڵ یانەی ستراسبۆرگی فەڕەنسی خاوەن یەکێکە لە گەنجترین پێکهاتەکانی ئەوروپا بوو، توانیان پلەی حەوتەمی خولی فەڕەنسی بەدەستبهێنن و لەدوای هەشت ساڵ دووبارە بە یۆرۆپالیگ شادببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button