Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

كۆنگرەی رۆژنامەوانی هانزی فلیک پێش رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید باسی لە بەهێزی یانە مەدریدیەكە كرد.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوو ببنەوە.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید هانزی فلیک گوتی؛

 پێموایە هەمووان ئەوە بەرز دەنرخێنن كە سەركەوتنمان بەدەستهێناوە و لە یاریی كۆتایی بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەكەین، ئەوە یاریی كلاسیكۆیە و دەتوانیت نازناو بەدەستبهێنیت.

بێگومان ئەوەی من دەمەوێت هەمان ئەو ئاستەیە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو پێشكەشمانكرد، وەک تیمێک و بە یەک دەست یارییمانكرد، ئەوە ئەو شتەیە كە دەمەوێت سبەی بیبینم.

ئەوەی پلانمان بۆ دانابوو ئەوان لە یاریگا جێبەجێیان كرد ئەوەش گرنگترین شتە.

ئەمڕۆ یەكەیەكی مەشق و راهێنانمان هەیە، دواتر سەیردەكەین بزانین چی روودەدات و سبەی پێوویستمان بە چی دەبێت، دەبینین بزانین ئەگەر هەمووان بەردەست بوون ئەوا بڕیار دەدەین كێ لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی بكات.

كیلیان ئێمباپێ باشترین هێرشبەری ئێستای جیهانە، ئەوە بەتەواوی راستە ئەوەندە گۆڵیكردووە و بەردەوامیش گۆڵ دەكات، ئەو یاریزانێكی ئاست بەرزە.

لامین یامال بەتەواوی ئامادەیە و دەتوانێت سبەی لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی بكات.

وەکو هەمیشە كە وتوومە دەیڵێم ریال مەدرید یاریزانی نایابی هەیە، یاریزانان لە ئاستی جیهانیدا، بۆیە پێموایە كوالێتی پێكهاتەكەیان بەشێوەیەكی خەیاڵی بەرزە، ئەوە ئەوەیە كە دەتوانم لەسەر ریال مەدرید بیڵێم.

بەڵام سەرنجی من لەسەر تیمەكەمە، ئێستا ئەوەی گرنگە سبەی چۆن یاریی دەكەین، چۆن و بە چی شێوازێک یاریی كۆتایی دەستپێدەكەین.

دەمانەوێت نازناوەكە بەدەستبهێنین و ركابەرەكەشمان ریال مەدریدە، پێموایە هیچ پاڵنەرێک لەوە گەورەتر نییە.

كام یانە پاڵێوراوی بردنەوەیە؟

هانزی فلیک؛ نەخێر، ئەوە یاریی كۆتاییە، هەمووان دەیانەوێت یاریی كۆتایی ببەنەوە، پێش یاریی ئاتلێتیک بیلباو دوو یاریی لە نازناوەكە دووربووین، ئێستا یەک یاریی ماوە.

ئەوەی پێوویستە بیری لێبكەینەوە، 90 خولەكی یارییەكەیە و پێشكەشكردنی %100 ئاستی خۆمان و وەک تیمێک یاریی بكەین.

راهێنانتان لەسەر لێدانی یەكلاكەرەوە كردووە؟

هانزی فلیک: دوای كۆتاییهاتنی مەشق و راهێنانەكان زۆرجار یاریزانەكان دەمێننەوە و راهێنان لەسەر لێدانی سزا دەكەن، ئەوە شتێكی ئاساییە.

بارسێلۆنا لە قۆناخی پێش كۆتایی لە ئاتلێتیک بیلباوی بردەوە و ریال مەدریدیش لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button