
یاریگا –
جارێکی دیکە، ڤینیسیۆس جونیۆر لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە کاتی گۆڕانکاریکردنی، رووبەڕووی فیكهی ناڕەزایەتی هاندەرانی یانەکەی بووەوە.
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە چاپی ئاڵۆنسۆ لە خولەکی 77 ڤینیسیۆسی هێنایە دەرەوە و فرانکۆ ماستانتۆنۆی خستە شوێنی، لە یارییەکدا کە مەدرید بە ئەنجامێکی گەورەی 5-1 لە ریاڵ بێتیسی بردەوە.
ئازاری نارهزایهتیهكان
ئەوەی ڤینیسیۆسی بێزار کرد تەنیا بڕیاری گۆڕانکارییەکە نەبوو، بەڵکو ئەو فیكهیه ناڕەزایەتییانە بوو کە لە بەشێکی هاندەرانەوە ئاراستەی کرا، ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەستی دەکرد کە ئاستێکی باشی پێشکەش نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی هەموو هەوڵێکی خۆی دابوو بۆ یارمەتیدانی هاوڕێکانی لەناو یاریگادا.
🚨🎥 ردة فعل فينيسيوس جونيور على صافرات جماهير البرنابيو.pic.twitter.com/0GMxuLVtJr
— شبكة RM4Arab (@RM4Arab) January 4, 2026
ئامۆژگارییە توندەکەی رودیگەر
بەپێی زانیارییەکانی دێفێنساسێنترال تووڕەیی ڤینیسیۆس گەیشتە ئاستێک کە دوای کۆتایی یارییەکە بە بێزارییەوە یاریگای جێهێشت. ئهمهش وایكردووه لەگەڵ بەرگریکاری ئەڵمانی ئەنتۆنیۆ رودیگەر تووشی دەمەقاڵێ ببێت، بەڵام رودیگەر دوودڵ نەبوو لەوەی ئامۆژگارییەکی راستەوخۆ و توندی ئاڕاستە بکات.
🚨 فينيسيوس جونيور بعد التبديل. pic.twitter.com/vlXWhsBKuw
— Insider Real (@RMCFarab) January 4, 2026
رودیگەر بە ڤینیسیۆسی گوتووە،
“ئەم کارەی دەیکەیت باش نییە، دەزانم تووڕەیت، بەڵام کەمێک بیر بکەرەوە؛ ئێستا خهڵك قسە و هەزاران شتی ناڕاستت بۆ دادەتاشن.”
😱 PITADA A VINICIUS EN EL BERNABÉU 😱
‼️ Así reaccionó el estadio cuando el brasileño fue sustituido. pic.twitter.com/GaGHRz0zRV
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) January 4, 2026
نێوان ڤینی و هاندهران
ماڵپەڕی دیفێنسا سێنتراڵ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڤینیسیۆس زۆر بێئومێد بووە لە هەڵسوکەوتی هەندێک لە جەماوەری مەدرید. ئەو پێیوایە سەرەڕای هەندێک هەڵە، بەڵام هەمیشە بە دڵسۆزییەوە یاری دەکات و یانەکەی خۆش دەوێت، بۆیە تێناگات بۆچی لەم ماوەیەی دواییدا بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڤینیسیۆس دەتوانێت ئاستێکی زۆر بەرزتر پێشکەش بکات. لە وەرزی 2023-2024 ئەو باشترین یاریزانی جیهان بوو و خەڵاتی زه بێستی بردەوە، جەماوەری مەدرید چاوەڕێی ئەو ڤینیسیۆسە دەکەن کە بەردەوام گۆڵی دەکرد، نەک تەنیا یاریزانێک کە تەنیا خەریکی تێپەڕاندنی یاریزانان بێت و کاریگەرییە کوشندەکەی جارانی نەمابێت.



