
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی نەورۆز گواستنەوەی یاریزانێکی پیشەگەری راگەیاند.
یانەی نەورۆز رایگەیاند، ئەحمەد ئیسیا ناوەڕاستکاری نایجیری و یاریزانی پێشووی یانەی قوە جەوییە پەیوەندی بە ریزەکانی نەورۆز کردووە و لەمەدوا درێسی نوێنەرەکەی شاری سلێمانی دەپۆشێت.
ئەحمەد پێشتر لە خولی پۆرتوگالی یاریی بۆ یانەکانی ڤیلاڤێردانسێ، گیل ڤینسێنت، ڤاریزم و کۆڤیلا کردووە.
ناوەڕاستکارە 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 لە گابالای ئازاربایجانییەوە پەیوەندی بە قوە جەوییە عێراقی کردووە و ئەم زستانەش پەیوەندی بە نەورۆز کرد.



