Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هێڕشی پێچه‌وانه‌؛ له‌ بابه‌تی نیگرێیرا ریال مه‌درید به‌ 100 حاڵه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرێت

بارسێڵۆنا ب هێرش دەکاتە سەر ریال مه‌درید

Yariga App

یاریگا –

دۆسیەی نیگرێیرا لە ئیسپانیا هێشتا گەرمە و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت، لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامە کاتالۆنییەکان هێرشێکی پێچەوانەیان دەستپێکردووە و ریاڵ مەدریدیان خستووەتە گۆشەیەکی تەسکەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بە 100 بەڵگەوە وەڵام دەداتەوە

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، رۆژنامەی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆی نزیک لە بارسێلۆنا، راپۆرتێکی درێژی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا 100 حاڵەتی ناوبژیوانی کۆکردووەتەوە کە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 روویانداوە (ئەو ماوەیەی کە بارسێلۆنا پارەی بە خۆسێ ماریا ئێنرکیز نیگرێرا داوە).

بەپێی رۆژنامەکە، ئەم 100 حاڵەتە هەموویان لە دژی بارسێلۆنا و لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید بوون، ئەمەش وەک وەڵامێکە بۆ ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی یانە کاتالۆنییەکە دەکرێن.


دیارترین ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی مۆندۆ ئاماژه‌ی پێكردووه‌:

1. کلاسیکۆی 2003 : لێدانی زێدان بۆ لویس ئێنریکی و رەتکردنەوەی گۆڵێکی دروستی مێندیتا بە بیانووی ئۆفساید (لەو وەرزەی ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوان).

2. کلاسیکۆی 2004 (بێرنابیۆ): هەژمارنەکردنی پەناڵتی بۆ ماکسی لۆپێز.4

3. کلاسیکۆی 2009 (2-6): ناوبژیوان ئۆندیانۆ ماینکۆ هیچ خولەکێکی وەک کاتی زیادکراو هەژمار نەکرد، وەک ئەوەی بیەوێت یارییەکە زوو کۆتایی بێت.

4. کلاسیکۆی 2012 (جامی سوپەر): پەلاماردانی مۆرینیۆ بۆ تیتۆ ڤیلانۆڤای كۆچكردوو.

ریاڵ مەدرید لە رۆڵی تەماشاکەرەوە بۆ هێرشبەر

لە بەرامبەردا، رۆژنامەی ئاسی مەدریدی ئاشکرایکردووە کە یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە تاوه‌كو کۆتایی بچێت، یانەی شاهانە چیتر تەنیا چاودێر نییە، بەڵکو بووەتە لایەنێکی سەرەکی لە دۆسیەکەدا و داوای بەڵگەنامەی فەرمی دەکات.

داواکارییە نوێیەکانی ریاڵ مەدرید لە دادگا:

بەپێی زانیارییەکانی ئاس شارەزای ناوبژیوانی خافێر ئێسترادا، ریاڵ مەدرید لە دادگا داوای ئەم بەڵگەنامانەی کردووە:

  • پشکنینە ناوخۆییەکانی بارسێلۆنا (2010 بۆ 2018) و وردەکاریی پارەدان بە کۆمپانیاکانی سەر بە نیگرێرا.
  • ناسنامەی ئەو کەسانەی راپۆرتەکانیان ئامادە کردووە و وەریانگرتووە.
  • وردبینیی دەرەکی و پەسەندکراوی حیساباتەکانی یانەکە.
  • کۆنووسی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باج لە بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەو پارانە بە شێوەی یاسایی تۆمارکراون یان نا.

لێکۆڵینەوە لەگەڵ لاپۆرتا

هەفتەی رابردوو، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا دانیشتنێکی دادگایی هه‌بوو کە بە توند و راستەوخۆ وەسف کراوە، و پارێزەرانی ریاڵ مەدرید راستەوخۆ پرسیاریان لێ کردووە.

بارسێلۆنا چی دەڵێت؟

تاوه‌كو ئێستا، بارسێلۆنا سوورە لەسەر ئەوەی کە ئەو پارانە (8.4 ملیۆن یۆرۆ) تەنیا بۆ خزمەتگوزاریی راوێژکاری و شیکاری بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە کڕینی ناوبژیوانانەوە نەبووە.

دۆسیەی نیگرێرا چیتر تەنیا دۆسیەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو بووەتە گۆڕەپانی جەنگێکی مێژوویی نوێ لە نێوان دوو جەمسەرەکەی تۆپی پێی ئیسپانیا، کە هەردوولا بەڵگە و تۆمەت ئاڕاستەی یەکتر دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button