Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەر دەڕۆم؛ بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کێبڕکێی گواستنەوەی سێنێسی دەکەن

بۆرنمس شوێنگرەوەی دەستنیشانکردووە

Yariga App

یاریگا –

مارکۆس سێنێسی، بەرگریکاری بۆرنمس لە 2026 یانەکەی جێدەهێڵێت و دوو گەورەی ئیسپانیا ململانێی گواستنەوەی دەکەن.

ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مارکۆس سێنێسی، بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە لە 2026 بۆرنمس جێدەهێڵێت و ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە ئیسپانیا بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید چاودێری بارودۆخی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەکەن و خۆیان بۆ گواستنەوەی ئامادە کردووە.

بۆرنمسیش لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سێنێسی دەکات، دەیەوێت ناتان ئاکێ لە مانچێستەر سیتییەوە بگەڕێنێتەوە، کە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بەهۆی کەمی یاریکردن دەیەوێت سیتیزنس جێبهێڵێت.

سێنێسیی 28 ساڵان لە هاوینی 2022 لە فاینۆردی هۆڵەندییەوە بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمس کردووە. لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 22 ملیۆن یۆرۆیە.

مارکۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 106 یاریی بۆ بۆرنمس کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی دروستکردووە.

ناتان ئاکێ بیر لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی دەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button