Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی لالیگای دەوێت و سێمێنیۆ بڕیاری كۆتایی دەدات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارێک دەدات، سێ یانەی پرێمەرلیگ سێمێنۆیان دەوێت و ئاستۆن ڤیلا هێرشبەرێک بە ئامانج دەكات.

مانچێستەر یونایتد لیستێكی حەفت یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی دیارییكردووە بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ یەكێكیاندا بكات، كۆنۆر گالاگێر یەكێكیە لە بژاردەكان – تۆک سپۆرت.

تۆتنهام لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئانتوان سێمێنیۆ كشایەوە و یانەكانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – سكای سپۆرتس. 

لەو چەند رۆژەدا ئانتوان سێمێنیۆ بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات – دەیلی مەیڵ.

هەریەک لە یانەكانی ئاستۆن ڤیلا و كریستاڵ پاڵاس ئارەزووی گواستنەوەی برێنان جۆنسن، هێرشبەری تۆتنهام دەكەن – تیم تۆک.

چێڵسی ئامادەیە لە مێركاتۆی زستانەدا دەستبەرداری ئاكسێل دیساسی بۆ ریزەكانی یانەی میلان ببێت – فووتبۆڵ ئیتاڵیا.

ئێنتراخت فرانكفۆرت دەیەوێت ویلیام ئۆسولا بە خواستن لە ریزەكانی نیوكاسڵەوە بگوازێتەوە – فلۆریان پلێتنبێرگ.

مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ یونایتد هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی روبن نێڤێس ناوەڕاستكاری هیلال دەستپێكردووە – كۆت ئۆفساید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button