جێرارد پێشنیارێکی سەرنجڕاکێش پێشکەشی لیڤەرپوول دەکات

یاریگا –
ستیڤن جێرارد، ئەفسانەی لیڤەرپوڵ، ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش بە یانەکەی پێشووی کردووە و دەڵێت ئامادەیە و ئامادەیە بگەڕێتەوە ئانفیڵد.
راهێنەری پێشووی یانەی رێنجەرز و ئاستۆن ڤێلا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تی ئێن تی سپۆرت جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەیە لە هەر پلەیەکدا بێت بگەڕێتەوە ئانفیڵد و دەیەوێت یارمەتی لیڤەرپوول بدات. لەمبارەیەوە جێرارد دەڵێت:
دەتوانم بە راستگۆییەوە پێتان بڵێم، ئامادەم لە هەر ساتێکدا، لە هەر بەشێکی یانەی لیڤەرپوول پێویستتیان پێم بێت یارمەتیان دەدەم. “هەرچییەکیان پێویست بێت، من دەیکەم.”
Steven Gerrard speaking to @LivEchoLFC: “I’ll be brutally, brutally honest with you. I’d help Liverpool in any department at any minute of every day. I’d help them with anything.” pic.twitter.com/zNVlDU0d1s
— Anfield Edition | æ (@AnfieldEdition) December 21, 2025
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
چوار پێنج مانگ لەمەوبەر کاتێک لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە من وەک شێتێک بەناو شاردا رامدەکرد و دڵخۆش بووم، من هاندەری لیڤەرپوولم، باشترینم بۆ یانەکە دەوێت بەڵام ئەگەر لیڤەرپوول پێویستی بە من بێت لە هەر کاتێکدا یان لە هەر پلەیەکدا هەمیشە ئامادەم.
ئەم لێدوانەی جیرارد لە کاتێکدایە کە لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا کێشەی زۆری هەبووە و هاندەرانیش لە دۆخی تیپەکەیان لە سەردەمی ئارنە سلۆت نیگەرانن. جێرارد، کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول و ساڵانێکی زۆر لە یاریگای ئانفێڵد درەوشایەوە، تا ئێستاش یەکێکە لە کەسایەتییە خۆشەویستەکانی مێژووی یانەکە و ئۆفەرەکەی گوزارشتە لە خۆشەویستی قووڵی ئەو بۆ رێدز.



