
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی سعودیە بۆ ئامادەکارییەکانی جامی جیهانی و بنیاتنانەوەی هەڵبژاردەکەی بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ ناوێکی گەورە دەکاتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی سعودیە هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ دیدیێ دیشام، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەڵبژاردەکەی واژۆ بکات.
ساشا تالاڤییۆری، رۆژنامە نووسی سکای سپۆرت لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرای کردووە، سعودیە دەیەوێت راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ پرۆژە گەورەکەی زیاد بکات و دەسەڵاتی زیاتری پێبدات لە رۆڵی ئاسایی راهێنەر. پلانەکە پێشبینی گرێبەستێکی هەشت ساڵە دەکات کە ئامانجێکی روونە: دروستکردنی تیپێکی بەهێز و بەردەوام تا مۆندیالی 2034 لە سعودیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سعوودیەکان بەنیازن “رۆڵێکی ستراتیژی وەک راوێژکارێکی باڵا” بدەنە دیشامی تەمەن 57 ساڵ. دیشام ئەرکی پێداچوونەوە و دیزاینکردن و رێکخستنی تەواوی پێکهاتەی هەڵبژاردەی سعودییەی پێدەسپێردرێت. فیدراسیۆنی سعودیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەوان بەدوای “تەنها ناوێکی گەورە”دا ناگەڕێن، بەڵکو بەدوای “تەلارساز و بڕیاردەرێکدا” دەگەڕێن، و دێشام بە یەکێک لە کاندیدە گەنجاوەکان بۆ ئەم ئەرکە دەزانن.
دیشام لە سەرەتای ئەمساڵدا رایگەیاندبوو، دوای مۆندیالی 2026 دەست لە پۆستی راهێنەری فەرەنسا دەکێشێتەوە، ئەمەش رێگەی بۆ گفتوگۆکان خۆشکرد. جگە لەو ئۆفەری هەڵبژاردە، یانەی ئیتیحادی سعودیەش ئارەزووی کارکردن لەگەڵ ئەو راهینەرە فەرەنسییە دەکات.



