Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

90 خولەکی ئاگرین؛ ئێمباپێ یەک هەنگاو لە شکاندنی ژمارە مێژووییەکەی رۆناڵدۆ دوورە

ئەمشەو ئێمباپێ دەبێتە پادشای ساڵ؟ یارییەکەی سێڤییا یەکلاکەرەوەیە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو، کیلیان ئێمباپێ لەبەردەم دواین 90 خولەکی ساڵی 2025 دایه‌ بۆ ئەوەی ناوێکی نوێ لە مێژووی ریال مەدرید تۆمار بکات و بگاتە ژمارە پێوانەییەکەی کریستیانو رۆناڵدۆ، یان تەنانەت بیشکێنێت.

جەنگی ژمارەکان: 58 بەرامبەر 59 

ئێمباپێ ساڵێکی خەیاڵی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێدەکات و تاوه‌كو ئێستا لەمساڵدا  توانیویەتی 58 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار بکات، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە دوو گۆڵی لە یانەی تالاڤێرا کرد لە جامی شا.

ئەستێرە فەرەنسییەکان ئێستا چاوی لە شکاندنی ژمارەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، کە لە ساڵی 2023 تۆماری کردبوو کاتێک 59 گۆڵی لە یەک ساڵدا کردبوو.

  • ئێمباپێ پێویستی بە یه‌ك گۆڵ هەیە بۆ یەکسانکردنەوەی ژمارەکە.
  • پێویستی بە دوو  گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی بەتەنیا ببێتە خاوەنی ژمارە پێوانەییەکە.


رەخنەکانی مارکا: ئێمباپێ پێویستی بە پشووە نەک ریکۆرد

سەرەڕای نزیکبوونەوەی لەم دەستکەوتە، ئێمباپێ رووبەڕووی رەخنەی بەشێک لە میدیاکان بووەتەوە بەهۆی سووربوونی لەسەر یاریکردن بەرامبەر یانەیەکی پلە سێی وەک تالاڤێرا، لەکاتێکدا تازە لە پێکان گەڕابووەوە.

رۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، ئێمباپێ پێشتر گرنگی بە ژمارەکان نەدەدا، بەڵام دیارە ئەم ریکۆردەی رۆناڵدۆ هه‌ستی جوڵاندووە، بۆیە چووە تالاڤێرا.

ڕۆژنامەکە  دەڵێت، “دەبێت یەکێک بە ئێمباپێ بڵێت ریکۆردی راستەقینە شه‌ش نازناوی چامپیۆنزلیگەکەی مۆدریچە، بۆ گەیشتن بەوە دەبێت لە مانگی چواردا ئامادە بیت، نەک خۆت لە یارییە بچووکەکاندا ماندوو بکەیت.

یارییەکەی ئەمشەو

تاکە دەرفەت لەبەردەم ئێمباپێ، یارییەکەی ئەمشەوە بەرامبەر سێڤییا لە خولی ئیسپانیا. ئەگەرچی ریال مەدرید لە پلەی دووەمە و چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنایه‌، بەڵام چاوی هەمووان لەسەر ئێمباپێ دەبێت بۆ ئەوەی بزانن ئایا ساڵی 2025 بە شکاندنی ژمارەکەی رۆناڵدۆ کۆتایی پێدەهێنێت یان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button