یانەیەکی بەناوبانگ خەون بە گواستنەوەی دیبالا دەبینێ

یاریگا –
پاولۆ دیبلا بووەتە خەونی یانەیەکی خاوەن جەماوەریی و چاویان لە گواستنەوەیەتی.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ماوەی زیاتر لە 13 ساڵە لە کیشوەری ئەوروپا دەدرەوشێتەوە کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2012 لە یانەی ئینیستیتوتۆی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە پالێرمۆی ئیتاڵیەوە کرد. دواتر بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە یوڤێنتوس گواستیەوە ریزەکانی و ماوەی 7 ساڵ درێسی خانمە پیرەکەی پۆشی تا سەرەنجام لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە گورگەکانی رۆماوە کرد.
رۆما ئەم وەرزە وەک رکابەرێکی سەرسەخت لە خولی ئیتاڵی خۆی پیشانداوە کە دوای 15 هەفتە خاوەنی پلەی چوارەمە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ، جیاوازیی تەنها 3 خاڵ لە ئینتەر میلانی پێشەنگ. بەڵام پێدەچێت کۆتا وێستگەی ئەستێرە 32 ساڵیەکە لە کاروانە ئەوروپیەکەی نزیکبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی بۆکا جونیۆرز خەونی گواستنەوەی دیبالایە وەک ئامانجێکی سەرەکی بۆ ساڵی 2026 ئەگەرچی هێشتا هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە بۆ گواستنەوەی لە مێرکاتۆی زستانە کە یەنایەری ساڵی داهاتوو دەکرێتەوە.
رۆمانۆ لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئەوەشی زانیوە کە نیازی خودی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە مانەوەیەتی لە رۆما تا هاوینی 2026 کە ئەوکات گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ وێستگەی داهاتووی دەکات.
🚨🇦🇷 Boca Juniors dream of Paulo Dybala as target for 2026 but no talks are taking place at this stage over January move.
Dybala’s priority is to stay at Roma this season then assess his future ahead of summer 2026 with contract due to expire.
🎥 https://t.co/SX6mcGX9fN pic.twitter.com/yxaGyeHjAa
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 17, 2025



