Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترین

فیفا گۆرانكاری له‌ نرخی بلیتەکانی مۆندیالی 2026 ده‌كات

به‌هۆی فشاری هانده‌رانه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زاند

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی جیهان نرخی هەندێک لە بلیتەکانی جامی جیهانی 2026ی دابەزاند، کە بڕیارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پلانی سەرەتایی فرۆشتنی بلیتەکان تووڕەیی و ناڕەزایی جەماوەری تۆپی پێی جیهانی لێکەوتەوە.

فیفا سێشەممە رایگەیاند کە بلیت بە نرخی 60 دۆلار بۆ هەر یارییەک بەردەست دەبێت و بەسەر یەکێتییە وه‌رزشیه‌كانی ئەو وڵاتانەدا دابەش دەکرێت کە هەڵبژاردەکانیان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن، ئەم یەکێتییانەش خۆیان شێوازی دابەشکردنی ئەم بلیتە هەرزانانە بەسەر ئەو هاندەرانەدا دیاری دەکەن کە پێشتر لە یارییەکانی هەڵبژاردەکانیاندا ئامادە بوون.

فیفا بە روونی هۆکاری ئەم گۆڕانکارییه‌ی لە ستراتیژییەتەکەیدا ڕئاشكرا كردووه‌، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە نرخی دابەزێنراو “ئامانجی پشتیوانیکردنی ئەو هاندەرانەیە کە گەشت دەکەن بۆ بەدواداچوونی هەڵبژاردە وڵاته‌كه‌یان لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا”.


تووڕەیی هانده‌ران

هەفتەی رابردوو، پلانی سەرەتایی فیفا بۆ بلیتەکان تووڕەیی و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌،بە تایبەت کاتێک هیچ بلیتێک لە چوارچێوەی نرخی هەرە کەمی دیاریکراودا بۆ هەڵبژاردە بەشداربووەکان تەرخان نەکرابوو.

نرخی هەرزانترین بلیتەکان لە نێوان 120 بۆ 265 دۆلار بوو بۆ یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان کە وڵاتانی میواندار (ئەمریکا، کەنەدا، مەکسیک) تێیدا بەشدار نەبوون. ئەم نرخە بەرزە لە کاتێکدا بوو کە وڵاتانی میواندار هەشت ساڵ پێش ئێستا، لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریی میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە، بەڵێنیان دابوو کە سەدان هەزار بلیت بە نرخی 21 دۆلار دابین بکەن.

رەخنەکانی هانده‌ران، بە تایبەت لە ئەوروپا، بۆ ماوەی چەند مانگێک لەسەر پلانی نرخی زیاد و  و هەروەها زیادەڕۆیی  لەسەر پلاتفۆرمی فرۆشتنەوەی بلیتەکان کە لەلایەن فیفاوە بەڕێوەدەبرا، زیادی کرد.

هه‌روه‌ها فیفا پلاتفۆرمێکی تایبەت بەڕێوەدەبات بۆ ئەو هاندەرانەی کە ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن و دەیانەوێت بلیتەکانیان بفرۆشنەوە. ئەم پلاتفۆرمە رێگە بە فرۆشتنەوەی بلیتەکان دەدات بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی، كه‌ پێشتر ئه‌م كاره‌ نه‌ده‌كرا.

جامی جیهانی 2026 لە ئەمریکای باکوور یەکەمین پاڵەوانێتی دەبێت کە 48 هەڵبژاردە تێیدا بەشدار دەبن، دوای ئەوەی پێشتر 32 هەڵبژاردە بوو. چاوەڕوان دەکرێت ئەم پاڵەوانێتییە داهاتێک کە لە 10 ملیار دۆلار کەمتر نەبێت بۆ فیفا بەدەست بهێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button