Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول جێمەهێڵە؛ جەیمی كاراگێر ئامۆژگاری محەمەد سەڵاح دەكات

كێشەی لەگەڵ راهێنەردا هەیە

Yariga App

یاریگا –

جەیمی كاراگێر، ئەفسانەی پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە رەخنەكانی دەربارەی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەكە بەردەوامە.

پەیوەندی نێوان ئارنە سڵۆت و محەمەد سەڵاح بەتەواوی تێكچووە و بە جۆرێک لە پێنج یاریی رابردوودا چوار یاریی لەسەر كورسی یەدەک بووە و یارییەكیش بەتەواوی دوورخراوەتەوە.

محەمەد سەڵاح دوای ئەو هەڵسوكەوتەی ئارنە سڵۆت پەیامێكی دوور و درێژ و ئاگرینی بڵاوكردەوە.

پەیامێكی ئاگرین؛ محەمەد سەڵاح هێرشدەكاتە سەر لیڤەرپوول

جەیمی كاراگێر لە لێدوانێكیدا بۆ سكای سپۆرتس گوتی؛

واینابینم محەمەد سەڵاح وەرزی داهاتوو لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە، بە بڕوای من دوای كۆتاییهاتنی ئەم وەرزە ریزەكانی رێدز جێدەهێڵێت.

محەمەد سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا دەكات و ئەوە روونە كە كێشەی لەگەڵ راهێنەردا هەیە.

هەفتەی رابردوو ئامۆژگاری سەڵاح و بەڕێوەبەری كارەكانیم كرد، ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە، دوای ئەو ستایشەی لەلایەن هاندەرانەوە لە دوای یاریی بەرامبەر برایتن وەریگرت، ئەگەر بڕیاریدابێت ئەوە كۆتا یاریی بووبێت بۆ لیڤەرپوول ئەوا ئامۆژگاری دەكەم جارێكی دیكە بیر بكاتەوە و لە مێركاتۆی زستانەدا لیڤەرپوول جێنەهێڵێت.

محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا 20 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و  چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button