
یاریگا –
ئەمشەو فیفا لە ئاهەنگێكدا ناوی باشترینەكانی جیهان بۆ ساڵی 2025 ئاشكرادەكات.
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک فێدراسیۆنی تۆپی پێ ( فیفا ) لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ میوانداری ئاهەنگی خەڵاتەكانی فیفا دەكات.
ڤینیسیۆس جونیۆر ساڵی رابردوو توانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان بباتەوە، دوای ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری لەدەستدا و رۆدری ئیسپانی تۆپە ئاڵتونیەكەی بردەوە.
عوسمان دێمبێلێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان دوای بردنەوەی باڵۆن دۆر پاڵێوراوێكی گەورەیە بۆ بردنەوەی زە بێست و ركابەری محەمەد سەڵاح، لامین یامال، رافینیا و چەند ئەستێرەیەكی دیكە دەكات.
ئاهەنگەكە لە كوێ بەڕێوەدەچێت؟
دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک میوانداری گەورەترین رووداوی تۆپی پێ دەكات.
كەی دەستپێدەكات؟
ئەمڕۆ سێشەممە 16 دێسێمبەری 2025 كاتژمێر 19:00 بە كاتی هەولێر ئاهەنگەكە دەستپێدەكات.
خەڵاتەكانی زە بێست
خەڵاتەكان بەسەر 9 بەشدا دابەشكراون بەم شێوەیە:
- باشترین یاریزانی پیاوان
- باشترین یاریزانی ئافرەتان
- باشترین گۆڵپارێزی پیاوان
- باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتان
- باشترین راهێنەری پیاوان
- باشترین راهێنەری ئافرەتان
- خەڵاتی پۆشكاش بۆ ”جوانترین گۆڵی ساڵ”
- خەڵاتی یاری خاوێن
- خەڵاتی باشترین هاندەر
هەروەها باشترین پێكهاتەی یاریزانان بۆ ساڵی 2025 دەستنیشاندەكرێت.
پاڵێوراوانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان؛
| ناو | هەڵبژاردە | یانە |
| عوسمان دێمبێلێ | فەڕەنسا | پاریس سانجێرمان |
| ئەشرەف حەكیمی | مەغریب | پاریس سانجێرمان |
| هاری كەین | ئینگلتەرا | بایرن میونشن |
| كیلیان ئێمباپێ | فەڕەنسا | ریال مەدرید |
| نونۆ مێندێس | پۆرتوگال | پاریس سانجێرمان |
| كۆڵ پاڵمەر | ئینگلتەر | چێڵسی |
| پێدری | ئیسپانیا | بارسێلۆنا |
| رافینیا | بەڕازیل | بارسێلۆنا |
| محەمەد سەڵاح | میسڕ | لیڤەرپوول |
| ڤیتینیا | پۆرتوگال | پاریس سانجێرمان |
| لامین یامال | ئیسپانیا | بارسێلۆنا |
| ناو | هەڵبژاردە/ یانە |
| خاڤیێر ئاگێری | هەلبژاردەی مەكسیک |
| میكێل ئارتێتا | ئارسیناڵ |
| لویس ئێنریكیێ | پاریس سانجێرمان |
| هانزی فلیک | بارسێلۆنا |
| ئێنزۆ مارێسكا | چێڵسی |
| رۆبێرتۆ مارتینێز | هەڵبژاردەی پۆرتوگال |
| ئارنە سڵۆت | لیڤەرپوول |
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز؛
| ناو | یانە |
| ئالیسن بەیكەر | لیڤەرپوول |
| تینۆ كۆرتوا | ريال مەدرید |
| دۆناروما | پاریس سانجێرمان/ مانچێستەر سیتی |
| ئێمیلیانۆ مارتینێز | ئاستۆن ڤیلا |
| مانویێل نۆیەر | بايرن میونشن |
| دەیڤد رایا | ئارسیناڵ |
| يان سۆمەر | ئینتەر میلان |
| چێزنی | بارسێلۆنا |
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین هاندەر؛
| ناو | وڵات |
| ئالیخاندرۆ سیگانوتۆ | ئەرجەنتین |
| مانۆلۆ دیل بۆمبۆ | ئیسپانیا |
| هاندەرانی زاخۆ | عێراق |



